بەرپرسی مەڵبەندی #حزبی شیوعی کوردستان# لە شاری #هەڵەبجە# دەڵێت: ئێمەی هەڵەبجەییەکان قەرزاری شاری #هەولێر#ین بۆیە سبەی #23-01-2024# هەڵەبجەییەکان بۆ پشتیووانی هەولێر لەسەر شەقام دەبن.
هاوڕێ نیعمەت، بەرپرسی مەڵبەندی حزبی شیووعی کوردستان لە شاری هەڵەبجە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: لەهەر شوێنێکی کوردستان پێشێلکاری بکرێت بەرانبەر بە هەموومانە بەتایبەت پەیوەندی نێوان هەولێر و هەڵەبجە بەدەر لە بابەتی نەتەوەیی و بابەتی زمان بەڵام خۆشەویستییەک هەیە لەناو هەڵەبجە بەرانبەر بە هەولێر، ئێمە قەرزاری خەڵکی هەولێرین ئەمەش ئەرکێکی نەتەوەییە بۆیە سبەی لە هەڵەبجە هەڵەبجەییەکان پشتیوان و هاوسۆزی بۆ هەولێری خۆشەویست دەردەبڕن.
وتیشی: بەداخەوە ململانێیەکی سیاسی خراپ درووست بووە نەک شارچییەتی خەریکە گەڕەکچییەتی درووست دەبێت، ئێمە ئەمە ڕەتدەکەینەوە، بەلای ئێمەوە هەر شوێنێکی کوردستان نیشتمانی خۆمانە بۆیە ئەرکی خۆمانە لەهەر شوێنێک ئازار بە خەڵکی کوردستان بگات ئازاری هەمووانە، خۆپیشاندان مافێکی سەرەتاییمانە ئێمەش وەک هەڵەبجەیی دەبێت نیشانی بدەین بەشێکین لەو نەتەوەیە و بە بەشێک لە جەستەی برینی خۆمانی دەزانین. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 236 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!