کێشەکە لە عەشقدایە
لە دوورگەیەک لە دوورگەکاندا
ڤێلایەک هەیە
لەو ڤێلایەدا
ژوورێک هەیە
لەو ژوورەدا ژنێک هەیە
لەناو ئەو ژنەدا پیاوێک هەیە
لەناو ئەو پیاوەدا
سندوقێکی بازنەیی رەش هەیە
لەناو ئەو سندوقە بازنەییە رەشە
داستانێکی سەوز هەیە
لەناو ئەو داستانە سەوزەدا
تەنیا و تەنیا
عەشق هەیە..
کێشەکە لە عەشق دایە
کەس نازانێ لەو عەشقە و
هەموو عەشقەکانی دنیادا
چەند نهێنی گەورە هەیە!
ناوی نووسەر: #زانا خەلیل# [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 126 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!