=KTML_Bold=بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و هەڤاڵانی لێژنەکانی راپەڕاندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان..=KTML_End=
بەبۆنەی(69)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیە تێکۆشەرەکەتان، یەکێتی قوتابیانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندامانی یەکێتیەکەتان و تێکڕای قوتابیانی کوردستان دەکەین، ئومێدەوارین وەک هەمیشە دڵسۆزانەو بەرپرسانە بۆ خزمەتکردنی توێژی قوتابیان و پشتیوانیکردنی دۆزی رەوای گەلەکەمان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی بەردەوام بن.
یەکێتی قوتابیانی کوردستان، ئەمڕۆ کە یادی (69)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە، توانیویەتی بەم تەمەنە دەوڵەمەند و پر بەخششەی بە بەرنامەیەکی تۆکمە و پێشکەوتنخواز، کە هەڵقوڵاوی رێبازی پیرۆزی بارزانییە، لە گشت قۆناغەکانی خەبات و تێکۆشاندا، رۆڵێکی دیار و بەرچاو ببینێ لە خەباتی پیشەیی و جەماوەریدا، بە چرای زانست و پێشکەوتن مێژوویەکی شکۆمەندانەی بۆ خۆی و سەرجەم توێژی قوتابیان تۆمار کردووە.
دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، دەستکەوتێکی گرنگ و بایەخداری بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانە و، روون و بەرچاوە ئەرک و کاری توێژی بەرفراوانی قوتابیان چەندە بایەخدار و گرنگە و چ سەنگ و کاریگەریان هەیە بەسەر رێرەوی پەروەردە و فێرکردندا چونکە هێز و توانایەکی لەبن نەهاتوون و وەک گەنجینەیەکی بەهاداری خەباتی گەلەکەمانن، لەو پێناوەشدا یەکێتی قوتابیانی کوردستان چەندین سەرکردە و کادیری لێهاتوو و دڵسۆزی بەرهەم هێناوە.
ڕۆڵی و سەنگی ئێوەی قوتابیان زۆر گرنگ و چارەنووسسازە بەتایبەتی لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆماندا، بۆیە پێویستە وەکوو هەمیشە سەری رمی تێکۆشان و وشیار کردنەوە و پێگەیاندنی نەوەیەکی وشیار و بەرپرسیار بێت و هەوڵ و کۆشش و بەرنامەکانتان لەپێناو پتەوکردن و بەهێزکردنی ئەم ئەزموونە و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانمان بێت ، بۆ بەدیهێنانی داهاتوویەکی گەشتر.
جارێکی دیکە بەو بۆنەیەوە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان بۆ یەکێتییەکەتان دووپات دەکەینەوە و، هیوا خوازین هەمیشە لە ئاست گرنگی ئەم ئەرکە پیرۆزەتاندا بن و جێگای متمانەی ئەو توێژە و پێشڕەوی بزوتنەوەی قوتابیانی کوردستان بن بۆ بەدیهێنانی تەواوی خواست و داواکارییە رەواکانتان.
سڵاو لە گیانی پاکی ئەو شەهیدە نەمرانەی لە رێگای سەروەری و سەرفرازی یەکێتیەکەتان و مافەرەواکانی گەلەکەمان گیانیان بەخشی..
سڵاو لە(69)ساڵەی دامەزراندن و خەباتی بەردەوام و بێسرەوتنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#17-02-2022#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=