کە لە #کەلار# کتێبەکانی فەرهادیان سووتاند، ئەم دەقەم بۆ نووسی
2010
کتێبەکانی فەرهاد
لەکەلار؛
ئاگر بەربۆتە گوڵەگەنم
زەردەخەنەی بووکەشووشە
ڕووبارەکانی ئەفراندن
مەزراکانی شێت ی!
بەربۆتە ئەو ماسیانەی،
فەرهاد لە خنکان ڕزگاری کردن
ئەو کارمامزەی لە سێرەی ڕاوکەر دووری خستنەوە
ئەو سپیدارانەی لە وشکەساڵیدا، تێراوی کردن.
گوێم لە هاواری گوڵی حەرف و
پەپوولەی وشەیە.
بۆنی هەڵکڕوزانی جۆگەلەی ڕستە دەکەم.
لەکەلار؛
ئاگر بەربۆتە ئابڕوو
بەربۆتە مەمکی حەیران
بەربۆتە منارەی چۆلی
بۆکڕووز دێ..
بۆ کڕووزی ڕدێنە نوورانیەکەی هەلاج
بۆکڕووزی پرچە زیوینەکەی پیرباڵ
لەکەلار؛
عیسا دەدەن لە خاچ
دوعایەکی تر دەکوژن.
ئاخیر زەمانە لە کەلار.
ناوی نووسەر: #قوباد جەلیزادە# [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 326 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!