ڕۆژی #28-01-2024# لقی 6ی ئەوروپای #پارتی دیموکراتی کوردستان# سیمینارێکی لە وێبنارەوە بۆ د. #ساڵح مەلا عومەر# پڕۆفیسۆر لە زانستە سیاسییەکان لە #زانکۆی سەڵاحەدین# لەژێر ناوی (ڕووداوەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کاردانەوەی لەسەر ناوچەکە و پێگەی داھاتوووی کوردستان) بەڕێوەبرد.
لە سەرەتای قسەکانی دا د. ساڵح مەلا عومەر وتی: ئەم بارودۆخەی ئێستا درووست بووە باس و خواسی زۆری لێ کەوتووەتەوە، بەتایبەتیی لە ناوەندە ھزری و لێکۆڵینەوەیەکاندا، بەتایبەتیی دوای ئەوەی چەند سەربازێکی ئەمریکی کوژران و برینداربوون، ئەم ڕووداوە ناوچەکە دەباتە قۆناغێکی تر و سەرۆکی ئەمریکا ناچار دەکات هەڵوێستی کرداری وەربگرێت و کاردانەوەی ھەبێت، بەتایبەتیی سەبارەت بە کوشتنی سەربازەکانی، ئەگەر ئێمە تەماشای سیستمی نێودەوڵەتی بکەین دەبێت بزانین ئەم قەیرانە بۆچی درووست بووە و قەبارەی ئەم قەیرانە چۆن دەبێت و لە چ ئاستێکی جیھانی دەبێت.
ئەو پسپۆڕەی زانستە سیاسییەکان دەشڵێت: ئەم فەزایەی کە ئێستا زاڵە لەسەر ئاستی جیھان فەزایەکی ھێرشبەرانەیە و توندوتیژییە، ئەم فەزایەی پێی دەڵێن نیوراڵستی ھەندێک تایبەتمەندی خۆی ھەیە، یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی درووستبوونی پاشاگەردانی یان حاڵەتێکی ئەنارشستی، بە شێوەیەکی گشتی بەسەر جیھاندا زاڵ دەبێت، لەم فەزایە ھەموو لایەک ھەوڵدەدات ھێز زیاد بکات و زاڵ بێت، بۆ ئەوەی بمێنێتەوە و شەڕ دەکات لەپێناو مانەوەی، بێگومان لە بەرژەوەندی وڵاتە زلھێزەکان دەبێت و ھێزە بچووکەکان دەبنە قوربانی.
د. ساڵح مەلا عومەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێستا شێوەی شەڕکردن لە ئێراق جیاوازە سەرەڕای ئەوەی بەرەی مقاومەت شەڕ دەکات دژی ئەمریکا بۆ ئەوەی بڕواتە دەرەوە لە خاکی ئێراق، ھەروەھا ھێزەکانی نزیک لە ئێران بەشێوەیەکی سیاسی و یاسایی ھەوڵدەدەن لە پەڕڵەمان یاسایەک دەربکەن.. بە یاسا ئەمریکا لە ئێراق دەر بکەن، بەرەی مقاوەمەت دەیەوێت کوردستان بکاتە بەرەیەکی شەڕ و کوردستان تووشی شەڕێکی گەورە بکات، زۆر لە وڵاتە گەورەکان بە ئێمە دەڵێن لەگەڵ #بەغدا# ڕێکبکەون، پرسیار ئەوەیە ئایا ئەو وڵاتانە چ کاریگەرییەکیان لەسەر بەغدا ھەیە تا بتوانن یارمەتیی ئێمە بدەن لەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێککەوتن، بۆ نموونە ئەمریکا دەیتوانی فشار بخاتە سەر بەغدا بۆئەوەی بەپێی دەستوور لەگەڵمان ڕێکبکەوێت، چونکە ئێمە دەزانین پارەی بەغدا دەچێتە ئەمریکا و لەوێوە جارێکی تر دێتەوە بۆ ئێراق. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 174 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!