کێ شایانی بەزەییە؟! بیریارەکەی ئیمراڵی یان پاڵەوانی شەوەسوورەکان؟!
نووسینی: #عومەر محەمەد قادر# (هۆمەر محەمەد)
لە ساڵی 1999دا ئاپۆ دەستگیرکرا، ھێشتا ئەم بیرمەندە مەزنەی سەردەم لە زینداندایە و سیاسەتی سەرمایەداریی پشتیووانی فاشیزم و دەوڵەتی تورکیایە ئەوەش بێ ئابڕوویی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە. چونکە زیندانیکردنی بیرمەندێک ھەروا ئاسان تێناپەڕێ، ھەروەک چۆن زیندانیکردنی ماندێلا، تێنەپەڕی و بووە لەکەیەک بە تەوێڵی سیستمی سیاسی جیھانییەوە.
ھەڵوێستی سیاسییەکانی جیھانی سەرمایەداریی و بێدەنگی ڕێکخراوەکانی بەناو مافی مرۆڤ و دیموکراسی، لە بیر ئازادیخوازانی جیھان ناچێتەوە. لە ئاست بیرمەند و سەرکردەی نەتەوەیەک. کە دونیا لەرانبەر جێنۆسایدکردنیدا شەرمەزار و ئابڕووشکاوە، نەتەوەیەک بەھەموو چەکێک لێی دەدرێ و ھەموو سیاسەتێکی نامرۆڤانەی لەگەڵدا دەکرێت و نەفەوتاوە و ھێشتا لە خەبات و بەرگریدایە، لەپێناو ئازادی و کەرامەتی خۆی و ئەوانیدیشدا! دەبوو لە دوای شکاندنی داعش عارەقی شەرمەزارییان بڕشتایە کە خاوەن بیری شەڕڤان لە زیندانی ئیمراڵییە و دەوڵەتەکەش کە ئیدارەی ئیمراڵی دەکات پشتیوان و ھاوکاری داعشە!
مێژوو قسە ئاست نزمەکەی بیل کلینتۆنی سەرۆکی ئەوسای ئەمەریکا لەبیرناکات کاتێک بەپێکەنینەوە بەڕاوێژکارێکی وتووە:
بەزەیم بە سەرکردەیەکدا دێتەوە کە نەک زەوی بەڵکوو ئاسمانیش ئامادە نییە لە خۆی بگرێت لەم ڕۆژەدا
ئێستا دەتوانین وێنەکە جوانتر ببینین: بیل کلنتۆنی پاڵەوانی شەوەسوورەکان چی بەرھەمھێنا و بیرمەندە زیندانیکراوەکەی ئیمراڵیش چ شەرڤانێکی شکێنەری داعشی بەرھەمھێناوە؟! ئێستا دەبێت پێش ھەرکەسێک ئەمریکییەکان لە بێل کلنتۆن بپرسن کێ شایانی بەزەییە؟! تۆ کە کۆنترۆڵی ئاسمان و زەویت بەدەستەوە بوو یان ئاپۆی نێو زیندان؟ دەبێت جیھان لەخۆی بپرسێت کێ تیرۆرستە ئۆجالان و نەتەوەکەی و شەڕڤان و پێشمەرگەی کورد یان ئەردۆگان و دەوڵەتی تورک «ھاوکار و پشتیوانەکانی داعش»؟!
ناڵێم ئازادی بۆ ئۆجالان چونکە ئەو ئازادە بەڵکوو دەڵێم بروخێ دیوارەکانی ئیمراڵی و دەوڵەتی تورک. بۆ ئەوەی گەلانی تورکیا ئازادبن.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 701 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!