جۆری وشە:
تێبینی: ئەم وشەیە لە زمانی ئینگلیزییەوە لە چەند بوارێکدا هاتووەتە ناو زمانی کوردی.
1-لەو وەرزشانەدا کە بە تۆپ دەکرێن، کاتێک تۆپەکە لە یاریگە بچێتە دەرەوە پێی دەوترێت: (ئاوت).
2-لە بواری تەندرووستدا کاتێک دەرزی (کانیۆکلا) بۆ کەسێک دادەنرێت، ئەگەر دەرزییەکە لە دەماری کەسەکەکە بچێتە دەرەوە دەڵێن: دەرزییەکە ئاوت بووە.
هەر چەند لە ئینگلیزیدا خوێندنەوەی وشەی (out) کەمێک جیاوازە و (سترێس) لەسەر پیتی (ئۆ)کە یە، کە بە (ئەی) دەخوێنرێتەوە.
بەڵام لە زمانی کوردیدا گۆکردنەکەی گۆڕانی بە سەردا هاتووە و سترێسەکە دەخرێتە سەر (و)ەکە. لەسەر کێشی (ناوک، باوک).
واتا: دەرەوە، چوونەدەرەوە، کەوتنەدەرەوە. [1]
دەرەوە: #هەنبانەبۆرینە#
کوردی:
1-بەرانبەری ژوورەوە.
2-لای بەرچاو.
3-درۆیە.
فارسی:
بیرون.
ڕویه.
دروغ است. [2]
تەماشای هەندێک لە واتاکانی وشەی (out)بکە لە وێنەکەدا. [3]
Têbînî: kurdîpîda bi hîvîye temamiya peyiv û destewajên kurdî bi hemî şêwezara bi pênasa rêzimanî ve û êxistina wan di nav rstê da kumbiket û wêneyi bu peyda biket , hîvîye hevkariya kurdîpîdiya biken...
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 74 car hatiye dîtin