کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
یادی 33 ساڵەی راپەڕینی گەلەکەمان لە هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت ، بە تایبەتی لە کچان و کوڕانی کوردەواری کە لە سایەی ئەزموونی خۆبەخۆ و دیموکراتی وڵاتەکەماندا پێگەییون و ئەمڕۆش دیمەنی هەرە گەشی پرۆسەی سیاسی وڵاتەکەمان پێکدێنن.
لە #05-03-2024# دەروازەی راپەڕین ،لە #ڕانیە#وە، بۆ زەماوەندی ڕزگاری لە #سلێمانی# و روخانی قەڵای ستەمی #بەعس# لە #هەولێر#ی هۆلاکۆ بەزێن و #دهۆک#ی رەنگین و #خانەقین#ی بووکی گەرمسێر و تەواوی شار و شارۆچکەکانی تر تا نەورۆزی ڕزگاری #کەرکووک#ی قودسی کوردستان، هەڵمەتی راپەرین داستانێکی نیشتمانیی گەلەکەمان بوو بە ڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جەماوەری خۆراگری بەعس بەزێن.
ئەمرۆش دوای زیاتر لە سێ دەیە لە راپەڕین و پرۆسەی سیاسیی کوردستان وا لە حوزەیرانی ئەمساڵدا روومان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانە و دەرفەتێکی زێڕین هاتۆتەکایەوە تا بە گیانی پڕ جۆشوخرۆشی سەرەتاکانی ڕاپەڕینی دێرینەوە و بە دەنگدانی دیموکراتی لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردا ئەزموونی خۆماڵیمان مشتوماڵ بکەینەوە و پێکەوە بە بەشداری فراوان و کارای نەوە تازەکانی کوردەواری رێڕەوی حکومڕانیمان چاکتر و گەشەپێبدەین و ئەوەی ماوە لە ئامانجە ستراتیژییەکانی ڕاپەڕین بەدیبهێنین. بە جۆرێک هەڵبژاردنی داهاتوو بکەینە دەرفەتی زێرین بۆ بوژاندنەوەی ئامانجەکانی راپەڕینی دێرین.
لە بیرەوەری هەمیشە گەشاوەی بڵێسەی راپەڕیندا
سڵاو لە شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و خەباتی دیموکراتی لە عیراقدا
سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکان و رێکخستنەکانی داینەمۆی راپەڕین.
گەلی کوردستانیش، بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن. [1]
مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=