ناو: تاهیر
نازناو: تاهیری بەرخانەقا
ناوی باوک: حسێن قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ساڵی کۆچی دوایی: 2011
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
تاهیر حسێن قادر، ناسراوە بە مامۆستا تاهیری بەرخانەقا، ساڵی (1934) ، لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.
قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵییە تەواوکردووە، ناوەندیی هەر لە سلێمانی تەواوکردووە، پاشان خانەی مامۆستایانی لە بەعقوبە تەواوکردووە.
ساڵی (1955) وەک مامۆستا دەستبەکار بووە لە #خورماڵ#، لە قوتابخانەکانی #سەرگەت#، #سەیدسادق#، #سوورداش# و #هەڵەبجە# خزمەتی کردووە دواتر گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی و لە قوتابخانەی خالیدیە بەردەوامی بە پیشەکەی داوە، پاشان وەک بەڕێوەبەری هەمان قوتابخانە دەستبەکار بووە ، پاشان گواسراوەتەوە بۆ قوتابخانەی سەرشەقام وەک بەڕێوەبەر دەست بەکار بووە، چەندین ساڵ بە دڵسۆزی و خەمخۆری خزمەتی بواری پەروەردە و فێرکردنی کردووە و کەسێکی ناسراو خۆشەویستی شار بووە.
لەبەر چەند ھۆکارێکی سیاسی پێش تەواوبوونی ڕاژەکەی، خۆی خانەنشین کردووە، ساڵی (2011) بە جەڵتەی مێشک کۆچی دوایی کردووە.
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 174 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!