ناونیشانی بابەت: ئایا بەکارهێنانی حەبی ڕێگریکردن لە دووگیانی (حەبی مەنع) بۆ نەکەوتنە سووڕی مانگانە لە مانگی ڕەمەزان درووستە؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
بەشێک لە خانمان لە ماوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پەنا دەبەن بۆ بەکارهێنانی حەبی دژە سکپڕی بە مەبەستی ئەوەی نەکەونە سووڕی مانگانەوە و بتوانن هەموو ڕۆژووەکانیان بگرن ، کە لەڕووی زانستییەوە باش نییە و دەکرێت خانمەکە دواتر تووشی چەندین کاریگەریی خراپ ببێت ، بۆ نموونە:
-سەرئێشە ، ئەو خانمانەی شەقیقەیان هەیە نابێت ئەم حەبانە بەکاربهێنن.
-خەمۆکی.
-ئازاری مەمک.
-تێکچوونی سووڕی مانگانە.
-ئەگەر خانمێک گرێی ڕیشاڵی (فایبرۆید)ی منداڵدانی هەبێت قەبارەکەی گەورەتر دەبێت.
-جەڵدەی مێشک و سییەکان.
لەبەر ئەم هۆکارانە ڕێنماییمان بۆ خانمان ئەوەیە کە بۆ ئەم مەبەستە ئەم دەرمانە بەکارنەهێنن یاخود ڕاوێژ بە پزیشکەکانیان بکەن بەر لە بەکارهێنانی. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 130 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!