=KTML_Bold=بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەرۆژی 8ی مارسدا پەیامێک ئاڕاستەی ژنانی جیهان و کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت:=KTML_End=
مێژووی ژنانی کوردستان لە خەبات و شۆڕشە جیاوازەکانی گەلی کورددا هێندە زێڕین و درەوشاوەیە، کە بۆ هەمیشە بە پێزانین و قەرزاربارییەوە لەئاست گەورەیی و خۆڕاگرییاندا سەری رێزمان دادەنەوێنین و بەشانازییەوە یادیان دەکەینەوە.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە:=KTML_End=
ڕۆژی جیهانیی ژنان لە سەرجەم ژنانی کورد پیرۆزبێت و بەتایبەتی لە قووڵایی دڵمانەوە سڵاوی خۆشەویستی و وەفاداری بۆ دایکانی شەهیدان دەنێرین و سوپاسی لەخۆبوردوویی و خۆڕاگرییان دەکەین.
مێژووی ژنانی کوردستان لە خەبات و شۆڕشە جیاوازەکانی گەلی کورددا هێندە زێڕین و درەوشاوەیە، کە بۆ هەمیشە بە پێزانین و قەرزاربارییەوە لەئاست گەورەیی و خۆڕاگرییاندا سەری رێزمان دادەنەوێنین و بەشانازییەوە یادیان دەکەینەوە.
ژنانی کورد ئازا و رەچەشکێن بوون لە خەبات بۆ بەدیهێنانی ماف و ئازادی، قوربانیی زۆریان بەخشیووە لەپێناو یەکسانیی کۆمەڵایەتی و وەستانەوە دژی جیاکاریی رەگەزی، ئێستاش بە خۆشحاڵییەوە رۆڵێکی کاریگەر لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا دەگێڕن و بەشداریی فراوانیان هەیە لە ناوەندەکانی بڕیاردا.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی ژنان بووە و شانازیشی پێوەدەکات، لە رابردوودا چۆن پارێزەر و بەدیهێنەری مافەکانیان بووە، لەداهاتووشدا زیاتر جەختیلێدەکەینەوە و دەرگای حزب و ئۆرگانەکانمان بەڕوویاندا دەکەینەوە تاوەکو رۆڵی خۆیان بگێڕن و بەشداریی چالاکانەیان لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا هەبێت.
بەڵێنمان داوە و جارێکیتر دووپاتی دەکەینەوە، دەستبردن بۆ ماف و ئازادییەکانی ژنان هێڵی سوورە و رێگەنادەین بە هیچ بیانوویەک و لەژێر هیچ ناوێکدا مافەکانیان زەوت بکرێت. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=