#شێخ جەعفەر# شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#) ڕایگەیاند: فیرقەی دووی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و فیرقە هاوشێوەکانی، ناوکی دامەزراندنی سوپای یەکگرتوی کوردستانە و پێشمەرگە زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستانە.
ئەو وتانەی لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی.ن.ک) لەمیانەی کۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ فەرماندەی فیرقەی 2ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەفسەرە پلە باڵاکانی فیرقەکە کە لە #سلێمانی# بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، شێخ جەعفەر دەست خۆشی و ستایشی بەڕێوەچوونی کاروبار و ئەرکەکانی فیرقەی (2)ی کرد بەوەی کە ئەم فیرقەیە ناوکی دامەزراندنی سوپای یەکگرتوی پێشمەرگەی کوردستانە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، ئاماژەی بە گرنگی بوونی سوپای پێشمەرگەی کوردستان کرد بۆ پاراستنی خاک و گەل و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و زامن کردنی ئاییندەی ئەم گەلە بە خۆسازدان و ئامادەباشیی بەردەوام و پەیڕەوکردنی دیسپلینی سەربازی و شێوازی پێشکەوتووی زانستە سەربازییەکان لە هەموو قۆناغەکانی بەجێهێنانی ئەرک. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 123 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!