کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی 33 هەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:ئاواتەخوازم هێز و لایەنە سیاسییەکان ململانێکانیان وەلا بنێن و خەبات بکەن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکان، ئەوەی هەمانە بەری ڕەنج و قوربانیدانی هەزاران شەهیدو تێکۆشەرە، پاراستنی واجبێکی پیرۆزە.
(33)هەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان لە پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناوشار، شانە چەکدارەکان و تەواوی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم یادە هەوێنی تەبایی و یەکڕیزی نێوان سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکان بێت.
33 ساڵ لەمەوبەر، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەهاوکاری ڕێکخستنەکانی ناو شارو شانە چەکدارەکان و بە بەشداری ڕاستەوخۆی جەماوەری ڕاپەڕیو توانی بەرەنگاری دڕندەترین ڕژێم بێتەوە و لە کوردستان وەدەری بنێت و خاکی پیرۆزی کوردستان لە #خانەقین# تا #زاخۆ# ڕزگار بکات.
ئەمڕۆ کە یادی ئەم ڕۆژە مێژووییە دەکەینەوەو کوردستان بە دۆخێکی یەکجار هەستیارو مەترسیدار تێپەڕ دەبێت، پێویستمانە بە هەمان ڕۆحیەتی ڕۆژانی ڕاپەڕین دەست لەناو دەست بەتەبایی و یەکڕیزی لەپێناو یەکگرتوویی و کوردو ئامانجە وەدینەهاتووەکانمان خەبات بکەین و داکۆکی لە گەلی خۆمان بکەین، ئاواتەخوازم هێزو لایەنە سیاسییەکان ململانێکانیان وەلا بنێن و خەبات بکەن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکان، ئەوەی هەمانە بەری ڕەنج و قوربانیدانی هەزاران شەهیدو تێکۆشەرە، پاراستنی واجبێکی پیرۆزە.
دووبارە ساڵیادی ڕاپەڕین لە هەموو گەلی کوردستان پیرۆز دەکەم و سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدان دادەنوێنین. [1]
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=