#سەعدی ئەحمەد پیرە# وتەبێژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت: یەکێتی لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆراندایە و داوا لە #حکومەتی هەرێمی کوردستان# دەکەین ئەو پارەیەی بۆ مووچە هاتووە بەسەر مووچەخۆراندا دابەشی بکات.
=KTML_Bold=یەکێتی: هەرچی زووە ئەو پارەیەی لەلایەن بەغداوە بۆ مووچە هاتووە دابەشبکرێت=KTML_End=
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: یەکێتی لە ساڵی (2014)ەوە لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆراندایە و بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر ئاستی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ هەوڵیداوە، ئێستاش پێی باشە هەرچی زووە ئەو پارەیەی لەلایەن #بەغدا#وە بۆ مووچە هاتووە، حکومەتی هەرێم بەسەر مووچەخۆراندا دابەشی بکات، چونکە لە مانگی ڕەمەزانداین و هاووڵاتییان لە چاوەڕوانیی مووچەکایاندان و پێویستیان پێیەتی.
=KTML_Bold=دابەشکردنی مووچە خواستی یەکێتییە=KTML_End=
جەختیشیکردەوە: دابەشکردنی مووچە خواستی یەکێتییە و دابەشنەکردنی ئەو پارەیەی کە بەغدا ناردوویەتی لە بەرژەوەندی خەڵک و حکومەتیش نییە، هەڵوێستی وەزارەتی دارایی ئێراقیش ڕوونە، بۆیە پێویستە لە ئێستاوە لیستی ئەو وەزارەتانە ئامادەبکرێن کە پارەی مووچەیان لەلایەن بەغداوە بۆ دەنێردرێت.
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاشیگەیاند: بابەتی هەژمار بابەتێکی گرنگ نییە و پێویست ناکات کێشەی لەسەر درووستبکرێت، چونکە لە هەموو جیهاندا کاروبارەکانی حکومەت لە ڕێگەی دامودەزگا ڕەسمییەکانەوە دەکرێت و بانکە ڕەسمییەکان بانکی حکومین.
ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی #11-03-2024#، وەزارەتی دارایی ئێراق پارەی مووچەی مانگی شوباتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەو توێژانە نارد کە لیستی مووچەیان ڕەوانەی بەغدا کردبوو، کە بڕی 560 ملیار و 218 ملیۆن و 37 هەزار و 912 دینارە، بەڵام تاوەکوو ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچە ڕانەگەیاندووە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 301 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!