گیای جاترەی کێوی لە گرووپی نەعنایە، وەکوو: پونە و جاترە وایە، کە بە (بردقوش، مرزنجوش، oregano) ناسراوە.
لە گەڵا و گوڵ (ووشک یا تەڕ)ەوە زەیتەکەی وەکوو دەرمان بەکاردێت بۆ چارەسەری نەخۆشی.
=KTML_Bold=سوودە و گرنگی جاترەی کێوی بۆ تەندرووستی مرۆڤ چین؟=KTML_End=
1-باشترین پاککەرەوەی لەشی مرۆڤە لە ماددە ژەهرییەکان، کە هەر مانگێک بۆ چەند ڕۆژێک چاییەکەی بوخرێتەوە.
2-دژی شێرپەنجەیە بەگشتی، بە تایبەتیی قۆڵۆن و گەدە.
3-بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە: کۆکە، لوتگیران ئاوی لوت ، هەستیاریی، بەڵغەم ، هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە، ڕەبۆ.
4-بۆ کۆئەندامی هەرس بەسوودە، بەتایبەت بۆ هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە و کۆلۆن، سکچوون ، ژانە سک و گرژبوونی سک، دڵەکزێ، کرمی ناو ڕیخۆڵە.
5-بەسوودە بۆ مێشک و دەمارەکان ئارامکەرەوەی دەروونە، دژی پلەی گەرمی لەشە، دژی دوو دڵی و وەسواسی و قەلەقییە.
6-ئازارشکێنێکی زۆر باشە بۆ جەستە بەگشتی بەتایبەت بۆ سەرئێشە، ئازاری ددان، وە ئازاری سووڕی مانگانەی ئافرەت ناهێڵێت.
7-بۆ هەوکردن و ئازاری گوێچکە بەسوودە.
8-بەسوودە بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم، وە ئازاری جومگەکان و لەش بەگشتی.
9-چارەسەر و بەسوودە بۆ هەوکردنی گورچیلە و میزەڕۆ و هەوکردنی پڕۆستات.
10-بەسوودە بۆ پێست وەک زیپکە، چەوری و میکرۆب و بەکتریایی زیانبەخش.
11-بەسوود و کاریگەرە بۆ بەهێزکردنی قژ و ڕاگرتنی لە هەڵوەرین.
12-بەسوودە بۆ بەهێزکردنی بینینی چاو.
13-دژەبەکتریای زیانبەخش و میکرۆبی بەھێزە بۆ نەخۆشییەکانی هەناوی.
=KTML_Bold=شێوازی بەکارهێنانی جاترەی کێوی؟=KTML_End=
گەڵا و گوڵ (ووشک یا تەڕ): کەوچکێکی چا دەکرێتە ناو پەرداخێک ئاوی کوڵاو، دادەنرێت بۆ ماوەی 10 خولەک وە دواتر دەپاڵێورێت و لەگەڵ هەنگوین دەخورێتەوە.
ڕۆژانە دوو تا سێ جار بخورێتەوە، دەکرێت ئاوی لیمۆ و هەنگوینی تێ بکرێت.
زەیتەکەی دەبێت پێشتر بە زەیتی زەیتون تراو بکرێت ئینجا بدرێت لە پێست بەتایبەت هەوکردنی پێست و هەستیاریی.
چەند دڵۆپێک لە زەیتەکەی دەکرێتە ناو گولاج (کەپسول) بۆ هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە و کۆلۆن ڕۆژانە 2 جار بخورێتەوە و زیاتر نا، زۆر خواردنی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
نووسینی: #کرێکار قادر# ڕووستایى
نووسەر و شارەزا لە بواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری. [1][2]
#18-04-2024#