بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی ئێراق و بنیاتنانی تیمێکی تۆکمە بۆ ئەو خولە بەهێزە، دەستەی سەرپەرشتیار و ڕاهێنەرانی تیمی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە تاقیکردنەوەی یاریزانان ئەنجام دەدەن.
سەبارەت بە ئامادەکاری و تاقیکردنەوەی یاریزانانی نوێ، فەرمان محەمەد سەرپەرشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە لە لێدوانێکی تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئامادەکاری ئەم وەرزەمان بۆ خولێکی بەهێزی پڕ ڕکابەری دەبێت کە خولی نایابی یانەکانی ئێراقە و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارمان داوە کە لە کاتژمێر 9:00 ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی #03-02-2024# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەکەمان تاقیکردنەوە بۆ یاریزانانی شاری سلێمانی و دەوروبەری ئەنجام بدەین.
نابروا ئاماژەی بەوەشکرد کە تاقیکردنەوەکە تایبەت دەبێت بۆ لە دایکبوانی ساڵانی 2008 و 2009 و هەروەک داوای لە تەواوی ئەو یاریزانانە کرد کە ئارەزوو دەکەن لە خولی ئێراق یاری بکەن لە کاتی دیاری کراو لەسەر یاریگەی یانەی پێشمەرگە لە ناوچەی فەرماندەیی ئامادەبن.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 49 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!