ئەوەی بەتەمای کاسەی دراوسێ بێ، یان بەر لە شام یان دوای شام دەبێ.
کاسە: دەفرێکی قوڕین یان دارینە چیشتی تێدا دەخورێت (فەرهەنگی خاڵ)، شام: مەبەست لە کاتی نانخواردنە بەتایبەتیی ئێوارە، لە کوردەواردا پەیوەندی کۆمەڵایەتی توندوتۆڵە و لە ئاستێکی بەرزدایە، نەریت وایە کە ژەمی ئێواران ماڵان کاسە و کەوچک دەکەن، ماڵێک قاپێک چێشت بۆ هاوسێکەی دەبات، ئەویش بۆی دەنێرێتەوە. مەبەست لەوەیە گەر ماڵێک خۆراک ئامادەنەکات، بەتەمای چیشتی هاوسێ بێت، لەوانەیە بۆی نەیەت و بێشێو سەربنێتەوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 76 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!