لەم شاڵاوەی ئەنفالدا هەموو ناوچەکانی (#ڕێدار# و #ئاغجەلەر# و #تەق تەق# و گوندی #عەسکەر# و #گۆپتەپە#ی گرتەوە، هەروەها دەشتی #کۆیە# و سنووری ناوچەکانی #تەکیە#، #چەمچەماڵ#، #دوکان#، #پردێ#، #دێگەڵە#، #شوان#، #مەخموور# و #خەلەکان#ی گرتەوە.
سەرەتاکەی بە کیمیابارانی گوندی گۆپتەپە دەستی پێ کرد ڕۆژی 3ی مایسی 1988 کاتژمێر 5، 45ی ئێوارە کاتی خەڵکی گوندەکە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ شکاندنی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان کە نزیکەی 154 کەس بوونە قوربانی لە کاتی بۆمببارانکردنەکە، هەروەها 9 کەس لە گوندی عەسکەر بەهۆی گازی کیمیایی، لە 5ی مایس گوندی #دەلۆ#ی #ناو شوان# موشەکباران کرا سێ چوار پیرەژن و چوار منداڵی کوشت لە دواییشدا (28) کەسیان دەستگیر کرد و شوێنبزریان کرد کە 3 ئافرەت و منداڵێکیان تێدابوو، ئینجا هێرش کرایە سەر گوندەکانی #خاڵەکوتیا#ی نزیک دەکۆ و زگیلە تەنیا 6 کەسی بە ساڵاچوو دەستگیر کران کە نەیان توانی بوو هەڵبێن و خۆیان ڕزگار بکەن، هەروەها خەڵکی گوندی #دەرماناوی# 12 ڕۆژ لە جیاتی خواردن تەنیا گیایان دەخوارد، هەروەها لە گوندی #قەرەسالمی# 29 کەس گیران و شوێنبزرکران، هەروەها لە گوندی #ئەسکەندەر بەگ# 39 کەسیان دەستگیرکرا و شوێنبزرکران, گوندی #کەڵکەسماق#ی لە هەمان شاڵاودا بەشێک لە دانیشتووانەکەی ئەنفالکراون.
بە هەموویانەوە لە شاڵاوی ئەنفالی چواردا نزیکەی 237 گوند لەناو بران، هەروەها نزیکەی (5500) کەس لە ناوچەکانی شاڵاوی ئەنفالی چواردا دەستگیرکران و شوێنبزرکران. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,119 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!