ناو: کامەران
نازناو: پاڵانی
$ژیاننامە$
توێژەر و مامۆستایە لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی سەڵاحەددین -#هەولێر#. خوێندنی ماستەری لە بواری ئاساییشی جیهانی لە زانکۆی کیڵ لە بەریتانیا لە 2014 تەواوکرد. دواتریش دکتۆرای لە بواری ئاساییش و پرسە جیهانییەکان لە زانکۆی لایدن لە هۆڵەندا لە 2021 بەدەستهێناوە. نووسەری پەرتووکی بەدەوڵەتبوونی دیفاکتۆی کوردستان، کە لەلایەن ڕۆتڵیج بڵاوکراوەتەوە. کامەران چەندین توێژینەوەی لە گۆڤارە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردووەتەوە. لەگەڵ چەندین ڕێکخراو و دامەزراوەی توێژینەوەی نیشتمانی و نێودەوڵەتیش کاری کردووە. بابەتی نووسین و توێژینەوەکانی تیشک دەخەنە سەر دەوڵەتبوون، سەروەری، ئاساییش، هەروەها لێکۆڵینەوەکانی ئاشتی و ململانێ.
وەرگێڕی پەرتووکی #هەرەمی هەڵگەڕاوە#یە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 82 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!