نەژنی ماران گەڕ، نەماری لاپەڕ، نەسەی هەڵەوەڕ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نەژنی ماران گەڕ، نەماری لاپەڕ، نەسەی هەڵەوەڕ)، #حاجی قادری کۆیی# فەرمویەتی:
بووکی دنیا وەک دەڵێن وا بێ حەیا و بێفەڕ نەبوو
هێندە دامەن هەڵکراو و حیز و ماڵانگەڕ نەبوو.
خانوو و ماڵی لاچەپ و دوورە ئاوایی بە ئاوەدانی ناچێت و سەگێک زۆر بوەڕێت پێی دەوترێت: هەڵەوەڕ وەکوو #پیرەمێرد# لە پەندەکانیدا خستوەتییە ڕوو و دەڵێت:
مەهێڵن نەفام دەنگی دەربێنێ
سەگی هەڵەوەڕ دزتان بۆ دێنێ
بۆیە کورد وتویەتی: نەژنی ماران گەڕ، نەماری لاپەڕ، نەسەی هەڵەوەڕ. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 109 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!