کابرا کیری نەبوو، مەحتی گونی دەکرد
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (کابرا کیری نەبوو، مەحتی گونی دەکرد)، لە کوردەوارییدا گون گەورە جنێوە و بە کەسی بەساڵاچوو و بەتەمەن یاخود پەککەوتە، هەر خەڵک بە چووکی گەورە شانازی کردووە، چونکە چالاکیی پەڕین هەر ئەو پێی کراوە نەوەکوو گون، لە کوردەوارییدا کەسێک پێی بوترایە قون پوتی کێر زڵ یان کێر گەورە ئەوا ئەوانەی سۆزانی بوون عەوداڵی دەبوون، وەکوو سووک و بێ ڕێزییەوە وتراوە: کابرا کیری نەبوو، مەحتی گونی دەکرد، واتە بەشتێک خۆی هەڵدەکێشێت کە ئەویش جێگای خۆ پێ هەڵدانەوە نییە و بەڵکوو نەنگییە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 45 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!