نە شەرع لەگەر مەلایان نە عورف لەگەر ئاغایان
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نەشەرع لەگەر مەلایان نە عورف لەگەر ئاغایان)، مەلا، شارەزای شەرع و ڕێساکانییەتی و بەئارەزووی خۆی وەرگێڕ و هەڵگێڕی دەکات دەوترێت: خواری دەکاتەوە، ئاغا و دەرەبەگیش خاوەن دەسەڵاتن و هەموو عورف و داب و نەریتێک بەگوێرەی بەرژەوەندی ئەوان لێک دەدرێتەوە، بۆیە وتراوە: نە شەرع لەگەر مەلایان نە عورف لەگەر ئاغایان.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 37 car hatiye dîtin