دەقی ڕاگەیەندراوەکەی #وەزارەتی سامانە سروشتییەکان#:
سەبارەت بە نووسراوى وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، ئێمە وەکوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدابووین، بە زووترین کات کێشەکە چارەسەر بکرێت و نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە بۆ دەرەوە هەناردە بکرێت. بۆ ئەم مەبەستە چەندین جار سەردانی بەغدامان کردووە.
لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵیشەوە، لەگەڵ سەرۆکى لیژنەی داراییی پەرلەمان و هەروەها لەگەڵ لیژنەی حکومەتی فیدراڵ، لە هەرسێ وەزارەتی نەوت و پلاندانان و دارایی کۆبووینەوە و کۆنووسەکەشی واژوو کرا.
دوایین جاریش لە ڕۆژانی 19 و 20 ی مانگى ئايار، لیژنەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆبووەوە، ئێستا چاوەڕێین ئەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەکە دەربچێت، هەروەها ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەین، بە مەبەستى چارەسەرى ئەم بابەته.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
29 ئایار 2024. [1]
=KTML_Bold=⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 131 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!