ئەگەر هاتی تەنیا وەرە!
ئەو بارانە پەستم دەکا
کە ڕەشەبای لەگەڵدا بێ
پەست دەبم بەو گوڵەگەنمەی
لەگەڵ ژەنگا
پەنجەیان تێک هەڵشکابێ!
* * *
ئەی بارانی ساڵی نەهات:
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە!
بێ ڕەشەبا و بێ دەنگ وەرە
ئەی گوڵەگەنمی زێڕکفتم:
ئەگەر هاتی بێ ژەنگ وەرە
* * *
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە!
هەروەک لەناو دڵما تەنیای
سەرینەکەم بۆ دوو کەسە
دوو کورسیی تامەزرۆم هەیە
دوو پیاڵەشم هەیە بۆ چای!
* * *
کاتێ بە تەنیا دێیتە لام،
مەمکی دایکم
سواری پشتی چیاکان دەبێ،
چیاکانیش دێن
دەرگەی ژوورە خەمگینەکەم دەکەنەوە،
ناوچەوانی دەرکراوم
ماچ دەکەن و دەیسڕنەوە[1]
هۆنەر: #عەبدوڵڵا پەشێو#
وتنی: #شێرکۆ تالیب#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=574207&document=0001.mp3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی ئەگەر هاتی تەنیا وەرە بە دەنگی شێرکۆ تالیب=KTML_Link_External_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 89 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!