خوا بیدا لە خەتێکی دەیدا
لە کێڵانی زەوی بە شوێنی دەمی گاسنەکە کە ڕۆچووەتە زەوی دەوترا: خەت یان کووز، زیاتر وشەی خەتەکە بەکاردەهێنرێت وتراوە: خەتی خوار لەبن سەری گای پیرە، لەو خەتەدا دانەوێڵە و بەروبوومە هاوینی و زستانییەکان دەچێنران، هاوشێوەی ئەوە وتراوە: شینایى ئەگەرهات دوکانەک، دەغڵ ئەگەر هات مەیدانەک وا ڕێکەوتووە لەو خەتەدا بەرهەمێکی زۆر بەرهەمهاتووە، وتراویشە: ئەگەر خودا بیدا لەبن کلکی کەرەشینی دەیدا، چیرۆکی جۆراوجۆر لە پشت ئەو ئیدیۆمەوە هەیە، دەگێڕنەوە دەڵێن جوتیارێک لە کاتی کێڵانی وەردەکەی یان زەوییەکەی گاسنەکەی لە خەتێکدا لە ملی گۆزەیەکی کۆنینە گیر دەبێت و گۆزەکەش پڕ بووە لە زێڕ و زیوو کابرای جۆتیار بەمە دەوڵەمەند بووە و وازی لە جۆتەکەی هێناوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و خەڵکانێک تەمبەڵ بن و حەز بەکاروکاسبی نەکەن دڵی خۆیان دەدەنەوە و دەڵێن: خوا بیدا لە خەتێکی دەیدا.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 47 car hatiye dîtin