موکری هەندێ ئەڵێن لە ئەولادی سەیفەدین موکرین ئەم سەیفەدینە، هێندە بلیمەت و وریا بووە لە ناو سەرۆکە عەشایرەکان بە سەیفەدین موکری ناوبانگی کردووە، بوداخ سوڵتانی مەشهووری بە درێژی تەمەنی فەرمانڕەوا بووە بەسەر ئەو پارچە کوردەدا کە لە ئازەرباینجان ئێران دانشتوون و هەندێ جاریش دەستی کێشاوە بەسەر ورمێ و مەراغە و کێوەکانی کوکی و باڵانیش کە دوو دێن لە ناوەندی شاری نەغەدە و شاری ورمێدا. قەڵا و قەڵاچەیەکی کردۆتەوە کە بە ساختمانێکی زۆر گرنگ و کۆن ئەژمێرێت و ئاوێکی هێناوەتە سەر ئەو کێوە بۆ ناو قەڵاکەی ئێستە کەس نازانێت چاوگەی ئەو ئاوە لە کوێیە و لە کوێیەوە هاتووە. یەکێ لە دەسکاری ئەو پیاوە بەرزە مزگەوتی سووری سابڵاخە کە هێندەی مەوقووفەی بۆ داناوە نە دەرس بێژ، پێشنوێژ، قوتابی وە نە بانگبێژ ناتەواو نەبن.
بوداخ سوڵتانی ناوبراو بە واتەی زۆر مێژووناس لە تیرە و ڕەگەزی بابانی عێراقە، بەگزادەی فەیزوڵڵابەگی، کە هۆزێکی زۆر بە نامووس و ڕەشید و خانەدانن لە نەوەی بوداخ سوڵتانن. هۆزی فەیزوڵڵا بەگی چەن قارەمانی نەبەزی فداکاری دلاوەری وەک ئەحمەد خان کوڕی خەلیل خان مەشهوور بە سالار و عەبدوڵڵا خان و محەمەد خان برای ئەحمەد خانی تیا هەڵ کەوتووە کە لە ناوچەی سەقزا پێی ئەوترا ئەحمەدخانی فاڕووقی، ئەم ئەحمەد خانە بە بێ سووچ و قەباحەت خۆی و ئەو دوو برا ڕەشیدە نیشتمانپەروەرەیان لە یەک تەناف. ئنشائەڵڵا ئەم هۆزە ڕەشیدە خزمەتگوزاری نیشتمانە لە سروەی بەر بەیانا هەموو ئیشە قارەمانییەکانیان ئەخرێتە پێش چاو بەرادەران. [1]
نووسەر: #قانع#
دیوان: #دەشتی گەرمیان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 15 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!