بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمارى نوێى ئێران دەکات و راشیدەگەیەنێت: لەم دەرفەتەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برایەتیی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتدەکەینەوە.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە=KTML_End=
بەڕێز دکتۆر مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى نوێى ئێران
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆککۆماری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم دەرفەتەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برایەتیی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندی و بەها باڵاکانی نێوانمان دووپاتدەکەینەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپەرۆشەوە چاوەڕێی هاریکاری و کاری پێکەوەییە لە بوارە جیاوازەکان و گەشەپێدانی هەماهەنگییەکان.
دڵنیاین کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرکردایەتیی بەڕێزتان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆست. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=