تیمی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی یانەی فەتات نینوی بەشدارە لە پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی وڵاتانی عەرەبی.
بە مەبەستی بەشداری لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی یانەکانی عەرەب، کچانی یانەی فەتات نینوی بە پێکهاتەیەکی بەهێز ئامادەکاری کردوو بۆ ئەو مەبەستەش گەیشتنە شاری شاریقە لە وڵاتی ئیمارات.
ئەمە و لەنێو پێکهاتەی یانەکە، پێنج کیژە یاریزانی پاڵەوانی یانەی پێشمەرگە توانیان پشکی شێریان هەبێت و تیمی کچانی یانەی ناوبراو بەهێز بکەن.
سەبارەت بە بانگێشت کردنی کچانی پێشمەرگە بۆ ئەو پاڵەوانێتییە #نزار ئەکرەم# سەرپەرشتیاری گشتی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت ڕونکردنەوەی زیاتری دا و وتی، یانەی پێشمەرگە خاوەن نازناوی پاڵەوانێتییەکانی ئێراقە لە یاری گۆڕەپان و مەیدان و خۆشبەختانەش توانیمان پێنج کیژە یاریزانی یانەکەمان ببنە پاڵپشت بۆ تیمی کچانی یانەی فەتات نینوی کە بەشدارن لە پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەبی.
نزار وتیشی لە ئێستادا 2024 هەریەک لە یاریزانانمان (#چاوان بەهادین# لە یاری سێ باز و یەک باز و #مریەم عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان# لە یاری یەک باز و بازی بەرز و مەیس مەهدی حەسەن لە یاری 100 و 200 مەتر سەربەست و بەنین لە یاری سوباعی و دیانە لە یارییەکانی 5000 هەزار و 1500 مەتر) بەشداری لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.
جێگەی باسە بڕیارە یارییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی وڵاتانی عەرەبی لە ڕێکەوتی 08-02 تا #11-02-2024# بەردەوام بێت.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 205 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!