Pirtûkxane Pirtûkxane
Lêgerîn

Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!


Vebijêrkên Lêgerînê





Lêgerîna pêşketî      Kilaviya


Lêgerîn
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina babetê
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Alav
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Hesabê min
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
Lêgerîn Tomarkirina babetê Alav Ziman Hesabê min
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Em kî ne
 Babeta têkilhev!
 Mercên Bikaranînê
 Arşîvnasên Kurdipedia
 Nêrîna we
 Berhevokên bikarhêner
 Kronolojiya bûyeran
 Çalakî - Kurdipedia
 Alîkarî
Babetên nû
Jiyaname
Mela Kaka Hemê
13-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemed Cezaêr
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mistefa Elî Şan Nebo
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Nîroz Malik
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ebdo Mihemed
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Elî Şemdîn
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ehmed Xeyrî
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
08-07-2024
Burhan Sönmez
Wêne û şirove
Dibistana Sor li Cizîra Botan
29-06-2024
Aras Hiso
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
27-06-2024
Aras Hiso
Jimare
Babet 523,236
Wêne 105,829
Pirtûk PDF 19,710
Faylên peywendîdar 98,698
Video 1,420
Kurtelêkolîn
Nirxandinek li ser Kurteçîr...
Kurtelêkolîn
Serpêhatiya tabloya kurdekî...
Jiyaname
Elî Şemdîn
Wêne û şirove
Bajarê Mêrdînê di sala 1911...
Wêne û şirove
Di sala 1955an de dîlaneke ...
شارۆچکەی حەویجە
Kurdîpêdiya wergirtina agahdariyê hêsantir dike, Ji ber vê yekê mîlyonek agahdarî li ser telefonên we yên destan tomar kir!
Pol, Kom: Cih | Zimanê babetî: کوردیی ناوەڕاست
Par-kirin
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandina Gotarê
Bêkêmasî
Gelek başe
Navîn
Xirap nîne
Xirap
Li Koleksîyana min zêde bike
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!
Dîroka babetê
Metadata
RSS
Li googlê li wêneyan girêdayî bigere!
Li ser babeta hilbijartî li Google bigerin!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شارۆچکەی حەویجە

شارۆچکەی حەویجە
شارۆچکەی حەویجە قەزایەکی سەر بە پارێزگای #کەرکووکە# لە باشووری کوردستان (ناوچە جێناکۆکەکان) لە ئێراق، ناوەندی شارۆچکەکە شارۆچکەی #حەویجە# یە، ژمارەی دانیشتووانەکەی زۆرینەی عەرەب و کەمینەی کورد و تورکمانە.

ئەم دەسەڵاتە دادوەرییە بە فەرمانی کۆماری 387 لە ساڵی 1961 لە ناوچەکانی نزیک لە پارێزگای سەڵاحەددین و پارێزگای نەینەوا و پارێزگای کەرکووک درووستکراوە.
عەرەبەکان لە عەرەبی سوننەن لە ئێڵی (جەبور و عوبەید و شەممار و دولەیم و حەدیدون). زۆرترین ڕێژەی دانیشتووانی شارۆچکەکە بەھۆی تەختی و بەپیتی زەویەکان لەسەر کشتووکاڵ دەژین، زێی بچووک لە تەنیشت قەزاکەدا تێدەپەڕێت. شارۆچکەی حەویجە بەھۆی زۆری کشتوکاڵی تیایدا بە ناوچەیەکی گوندنشین دادەنرێت، کە چەندین بەرھەمی کشتوکاڵی تێدا بەرھەمدەھێنرێت، وەک پەتاتە و گەنمەشامی و گەنم و جۆ. شارۆچکەی حەویجە دووەم گەورەترین ھەناردەی سەوزەیە لەسەر ئاستی ئێراق.

داواکارییەک لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکەوە ئاڕاستەی حکومەتی ناوەندی کرا بۆ گواستنەوەی شارۆچکەی حەویجە بۆ پارێزگایەکی سەربەخۆ. بەھۆی زۆری ژمارەی دانیشتووان و بڕوانامەی ئەم ناوچەیە بۆ ئەوەی ببێتە پارێزگا.

‌ناو ئەم قەزایە لە شارۆچکەی حەویجەوە وەرگیراوە کە ناوەندێتی:
ناوی حەویجە لەو دەوەنە سەوزەوە وەرگیراوە کە لەمبەر و ئەوبەری زێ و ڕووبارەکاندا دەڕوێت گوڵێکی وەک تۆپی زەرد بەرھەم دێنێت. کوردەکانی دەڤەرەکە بە (عەوینجە) واتا (شویت) ناوی دەبەن، لە ئەنجامی بەکارھێنانی لەلایەن چەندان بنەماڵەی ھۆزی دزەییەوە و ئاڵوگۆڕی پیتی (ع) بە (ح) و بە پێچەوانەشەوە وشەی (عەویجە) دەبێتە (حەویجە)، ئیتر لەناو خەڵکی ناوچەکەدا بە عەرەب و کوردەوە بڵاو دەبێتەوە.

=KTML_Bold=جوگرافیا=KTML_End=
شارۆچکەی حەویجە ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە شارۆچکەی مەخموور و شارۆچکەی دووبز.
لە باشوورەوە شارۆچکەی داقووق و شارۆچکەی عەلەم.
لە ڕۆژھەڵاتەوە شارۆچکەی کەرکووک و شارۆچکەی دووبز.
لە ڕۆژاواوە شارۆچکەی بێجی و شارۆچکەی شەرقات.

=KTML_Bold=ڕووبەر=KTML_End=
ڕووبەری ئەم قەزایە (2681کم2)یە لە (26٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (0٫6٪) ئێراق پێکدەھێنێت.

لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەم)ە لە چوار شارۆچکەی پارێزگای کەرکووکدا.

=KTML_Bold=دانیشتووان=KTML_End=
دانیشتووانی ئەم قەزایە لە عەرەب، کورد و تورکمان پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ئێراق بۆ ساڵی 2021 دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (316، 870)کەسە. لە (18٫35٪)ی دانیشتووانی پارێزگای کەرکووک و (0٫76٪)ی دانیشتووانی ئێراق پێکدەھێنێت.

لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (دووەم)ە لە چوار شارۆچکەی پارێزگای کەرکووک.


=KTML_Bold=مێژوو:=KTML_End=

=KTML_Bold=سەردەمی عوسمانی=KTML_End= (1554-1918)

لە ساڵی 1554 کە عوسمانییەکان ئەو ناوچەیەیان داگیر کرد، دەسەڵاتی ناوچەکەیان بەخشی بەو میرە کوردانە کە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عوسمانییەکاندا ھاوکارییان ھەبوو. ھەروەھا ئەیالەتی شارەزووریان درووستکرد. کە ئێستا. بەنزیکەیی سنووری باشووری کوردستان دەناسرێت. کەرکووک پایتەختی ئەم ئەیالەتە بووە. بۆیە ڕاستەوخۆ نەخراوەتە ناو سیستەمی کارگێڕی عوسمانییەوە. فەرمانڕەواکان ئەندامی ھۆزە کوردییەکان بوون و تەنیا بە دەگمەن سەربازی عوسمانی لە ئەیالەتەکەدا ھەبوون.

لە سەدەی 18 و نۆزدەھەمدا، ئەیالەتەکە کەوتە ژێر دەستی بنەماڵەی بابان. ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە توانیان بە گەرەنتیکردنی ئاساییشی سنوورە ناجێگیرەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەگەڵ ئێران لە بەرانبەر ئۆتۆنۆمی تەواودا، دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن. سنجاقی بابان کە شاری کەرکووکی لەخۆگرتبوو، بەناوی ئەو بنەماڵەیەوە ناونراوە
بابانەکان چاویان لە میرە کوردەکانی میرنشینی ئەردەڵان دەکرد کە بەشەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان لەژێر دەستدابوو، بۆ ئەوەی ببنە ڕکابەری سرووشتییان، و لە ساڵی 1694 سڵێمان بەگ ھێرشی کردە سەر ئێران و شکستی بە میری ئەردەڵانی ھێنا. دوای ساڵی 1784، بابانەکان پایتەختەکەیان گواستەوە بۆ شاری نوێی سلێمانی کە بەناوی دامەزرێنەری خانەدانەکەوە ناونرا. لە ساڵی 1850دا دواجار دەسەڵاتی بابانەکان کۆتایی پێھات. ھەرێمەکە لە ساڵی 1862دا خرایە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی ئەیالەتی بەغداوە، کەرکووک بووە سنجاقێکی ئەم ئەیالەتە.


=KTML_Bold=قۆناغی یەکەم: لەنێوان ساڵانی=KTML_End= (1851-1869):
سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، سنووری ئەم لیوایە و لیوا ھاوسنوورەکانی میراسی ناکۆکی نێوان ھەردوو میرنشینی بابان و میرنشینی سۆران بوو، لەکاتێکدا دەسەڵاتی میر محەمەدی ڕواندز ھەردەھات فراوانتر دەبوو تاگەیشتە سنووری کۆیە و ڕانییە و دەربازی دەستە چەپی زێی بچووکیش بوو. چەندین ناحییەی ئەیالەتی شارەزووری خستە سەر میرنشینەکەی لەوانە شارەدێکانی (عەسکەر، ئاغجەلەر، کێوەچەرمەڵە، چیاسەوز، گڵناغاج، قەسرۆک، گردخەبەر، جبق قلعە و شوان) لەگەڵ مەنگوڕایەتیدا.

ناکۆکی نێوان میرانی بابان ھەر بەردەوام بوو، میر محەمەد بە ھەلی زانی ھێرش بکاتە سەر میرنشینی بابان، وەزیر (عەلی پاشا-والی بەغدا) لەگەڵ حکومەتی ئێراندا ھاوپەیمانییەکی دژی میرنشینی سۆران بەست و ھەردووکیان ھاوکاری سڵێمان پاشای بابانیان کرد، ئەمە لە کاتێکدا ھێزی سۆران لە پێشڕەویدا بوون و گەیشتبوونە سوورداش سوپای ھەردوولا لە قەمچوغە گەیشتنە یەک و شەڕێکی قوورس لەنێوانیاندا ڕوویدا و سوپای سۆران ناچار بوو پاشەکشێ بکات بۆ کۆیە و ھێزی سڵێمان پاشای بابان کەوتە دوای و لە نزیک کۆیە جارێکیتر شەڕ ڕوویدا، ھێزی بابان و ھاوپەیمانەکانی زیانی زۆریان بەرکەوت و ھەردوولا گەیشتنە ڕێکەوتن کە ھێڵی ڕانییە، بتوێن، خەلەکان، چناران تا زێی بچووک و دەربەند ببێتە سنووری نێوانیان. دوای لە ناوچوونی ھەردوو میرنشینەکە (سۆران لە 1836) و (بابان لە 1851)دا ئەم سنوورە وەک خۆی مایەوە.

ئەیالەتی شارەزوور (1554-1862) لە چوار لیوا پێکھاتبوو، لیوای کەرکووک، لیوای زەنگاباد، لیوای ڕەواندزو لیوای سلێمانی. لیوای کەرکووک لەم سەردەمەدا لە (8) شارۆچکە پێکھاتبوو (شارۆچکەی کەرکووک، شارۆچکەی ئاڵتون کۆپری و ھۆزی عوبێد، کە ئەم ھۆزە دەوارنشین بوون، شارۆچکەی ئەربیل، شارۆچکەی بالیسان، شارۆچکەی کۆیە، ھۆزی سن و ئاکۆ و خۆشناو، ھۆزی بڵباس).

دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەیالەتی شارەزوور لە ساڵی 1866دا ناوی لیوای کەرکووک بوو بە لیوای شارەزوور، وەئەم لیوایەش چووە سەر ویلایەتی بەغدا. لە ساڵی 1868دا ناوی یەکەی کارگێڕی (لیوا) گۆڕرا بە (سنجاغ).

لەم قۆناغەدا شارۆچکەکان فرە ناوەند بوون، شارۆچکەی ئاڵتوون کۆپری دوو ناوەندی ھەبوو کە پردێ و مەڵحە بوو، کە سنووری مەڵحە سنووری ئێستای شارۆچکەی حەویجە بوو.

=KTML_Bold=قۆناغی دووەم؛ لەنێوان ساڵانی=KTML_End= (1869-1872)دا:
قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی ویلایەتی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:

ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان: بەشێکی زۆری شارۆچکەکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا.
کۆکردنەوەی قەزاکان: بەشێک لە شارۆچکەکان کۆکرانەوە لە یەک قەزادا، و یەک ناوی بۆ داندرا.
دابەشکردنی قەزاکان: بەھۆی فراوانبوونی ڕووبەری شارۆچکەی (ئاڵتون کۆپری) حکومەت ئەم قەزاییەی دابەشکردە
سەر ھەردوو شارۆچکەی ئاڵتون کۆپری و مەڵحە.

قۆناغی سێیەم لەنێوان ساڵانی (1873-1918)دا
دەستکاری
لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی ئێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (8)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە شارۆچکە و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە شارەدێ. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی (مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی (1296ک-1879ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ. خاڵی گرنگی ئەم قۆناغە لەوەدایە کە تۆماری زانیاری وردی یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵنامەی ویلایەتەکاندایە، لە قۆناغی دووەمی سەردەمی عوسمانیدا زێی بچووک کرابووە سنووری نێوان ھەردوو لیوای سلێمانی و ڕەواندز، لەم قۆناغەدا چەمی ژاراوە و زێی بچووک بووە سنووری نێوان سنجاغی شارەزوور و سلێمانی، بە واتایەکی تر شارەدێی پشدەر خرایە سەر لیوای سلێمانی و شوێنی ھۆزەکانی (مەنگوڕ و مامش و ڕەمەک) لە پشدەر جیاکرایەوە و خرایە سەر شارۆچکەی ڕانییە و شارەدێی شوانیش گەڕایەوە سەر سنجاغی شارەزوور، ھەرچەندە ماوەی ئەم قۆناغە درێژترە و زانیارییەکانیشی لە ئاستی بەرزدایە، گرنگترین ئەم گۆڕانکارییانە ھەڵوەشاندنەوەی سنجاغی ڕەواندز ھەروەھا سنجاغی ڕەواند بووە شارۆچکەی ڕەواندز و قەزاکانی (سیدەکان، باڵەک و ھەریر) کرانە شارەدێ و خرانە سەر شارۆچکەی ڕەواندز، قەزاکانی (شوان، ئاڵتوون کۆپری، مەڵحە و دووزخورماتوو) کرانە شارەدێ و خرانە سەر شارۆچکەی کەرکووک، شارۆچکەی (داودە و قەرەتەپە) کرانە شارەدێ و خرانە سەر شارۆچکەی سەڵاحیە لەم سەردەمەدا ناوی شارۆچکەی کفری گۆڕرا بە شارۆچکەی سەڵاحیە.

یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵی 1875دا:
یەکەی شارەدێی ھاتە ناو یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عوسمانییەوە، یەکە کارگێڕییەکان بەم شێوەیە بوون (گوند، شارەدێ، قەزا، لیوا (سنجاغ) و ویلایەت).
شارۆچکەی کەرکووک لە (شارەدێی شوان، شارەدێی ئاڵتوون کۆپری، شارەدێی مەڵحە، شارەدێی دووزخورماتوو و شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کەرکووک) پێکھاتبوو.


لە سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا (1918 -1958):
یەکێک لە ئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی لەدەست دا، لەوانە ویلایەتی بەسڕە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی مووسڵ، ئینگلیزەکان لە ماوەی ئەو جەنگەدا توانیان خاکی ئەم ویلایەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەوڵەتی نوێی ئێراقدا کۆیان بکەنەوە و حکومەتێک دابمەزرێنن. حکومەتی تازە پێکھێنراو ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی ئێراق، یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک وەک پێشووی خۆی بوو بە دەستکارییەکی کەمەوە.

=KTML_Bold=قۆناغی یەکەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1918-1925)دا
بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (112) لە #15-10-1922# دا یەکە کارگێڕییەکانی ئێراقی سەرلەنوێ ڕێکخستەوە.
ناوەندی شارەدێی مەڵحە لە گوندی مەڵحەی کۆنەوە گواسترایەوە بۆ گوندی تەل عەلی.
لەم قۆناغەدا شارەدێی مەڵحە گۆڕانکاری بەسەردا نەھات وەک شارەدێیەک لە شارۆچکەی کەرکووکدا مایەوە.

=KTML_Bold=قۆناغی دووەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1926-1936)دا
لەم قۆناغەدا شارەدێی مەڵحە گۆڕانکاری بەسەردا نەھات وەک شارەدێیەک لە شارۆچکەی کەرکووکدا مایەوە.

لە ناوەڕاستی ساڵی سییەکانی سەدەی ڕابردوو (بەکر سدقی)، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەو کاتەی ئێراق بوو، داوای لە بنەماڵەکانی (شێخ مەحموودی حەفید و سەید ئەحمەدی خانەقا و سەید محەمەدی جەباری و کاکەزیادی کۆیە و ئاغاکانی ھۆزی شێخ بزێنی و لە پاشان ئەفەندیییەکانی ھەولێر) و چەندان ھۆزی تری کورد کرد، بچن دەشتی حەویجە و قەراج ئاوەدان بکەنەوە. نوێنەرانی ئەو ھۆز و بنەماڵانە کە چوون بۆ تەماشاکردنی ناوچەکە، بینییان ھیچ ئاوی لێ نییە، پاشگەز بوونەوە و وتیان: ئێمە لەسەر ئەم کانی و ئاوە سازگارەی خۆمان نابزوێین و ناچین، ئەو چۆڵەوانییەی حەویجە نەک مرۆڤ! بەڵکوو مارومۆریش لە تینوودا دەخنکێن. پاشان سەعید قەزاز وتی من ئاوتان بۆ دابین دەکەم، سەرۆک ھۆز و ئاغا و پیاوە ماقووڵە کوردەکانیش وتیان: کەی ئاوی بۆ دابین کرا ئێمە ئاوەدانی دەکەینەوە. ئەوەبوو لە ساڵی 1936 یاسین ھاشمی، ئەو کات سەرۆک وەزیرانی ئێراق بوو، عەرەبێکی شۆڤێنی توندڕەو بوو، وتی من حەویجە ئاوەدان دەکەمەوە، کۆمەڵێ ئەندازیار و پسپۆڕی بواری ئاودێری لە ئێراق و وڵاتە عەرەبییەکانەوە بەسەرپەرشتی ئەندازیارێکی میسری بەناوی (عەبدولوەھاب) ھێنا، ھەموو گیراوەکانی گرتووخانەکانی ئێراقیشی کۆ کردەوە لەناو تەلبەندێکی گەورەدا لە دەشتی حەویجە بەرەڵای کردن و فەرمانی دا جۆگەلە کۆنەکانی پڕۆژە ئاودێرییەکەی عەباسییەکان پاک بکەنەوە کە درێژییەکەی 55 کیلۆمەترە. لە زێی بچووکەوە ئاوی ھێنا.

=KTML_Bold=قۆناغی سێیەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1936-1947)دا
لە پاش تەواوبوونی پڕۆژەکە لە ساڵی 1939 یاسین ھاشمی نزیکەی 10 ھەزار عەرەبی لە ھۆزی (عوبێد) ئەو کات سەرۆک ھۆزەکەیان ناوی (عاسی ئەلعەلی) بوو، لە شاری بەعقووبە و دەوروبەریەوە بە 100 بار وشتر ھێنا بۆ ئەو شوێنەی کە دواتر ناوی لێ نرا حەویجە، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی گوایە دوژمنایەتییان ھەیە لەگەڵ ھۆزی عەرەبی ئال عزە (عەزاوییەکان) و نزیکەی پێنج ھەزار عەرەبی کۆچەری لە ھۆزی (جبوور) ھێنا بۆ دەم زێیەکەی نزیک شارەدێی عەباسی.
ناوەندی شارەدێی مەڵحە، شارەدێی قەرەحەسەن و شارەدێی شوان).

=KTML_Bold=قۆناغی چوارەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1947-1958)دا
لە ساڵی 1956دا، ناوی شارەدێی مەڵحە گۆڕرا بە شارەدێی حەویجە لە شارۆچکەی کەرکووکدا.

لە سەردەمی کۆماریدا (1958-1990)دا:
سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایاند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە ڕێکەوتی #14-07-1958# دا سەردەمێکی نوێ لە ئێراقدا دەستی پێ کرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.

ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (5) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (5) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (1968-1979) و سەددام حسێن (1979-2003). کاریگەریی ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی ئێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لەناوبردنی بزووتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سرووشتییەکان.

=KTML_Bold=قۆناغی یەکەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1958-1965)دا
لە ساڵی 1959 لە سەردەمی حوکمڕانی عەبدولکەریم قاسم سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ئێراق، لەلایەن کۆمپانیای بەڵێندەرە عەرەبەکان (مقاولین ئەلعەرەب) و کۆمپانیای (عوسمان ئەحمەد عوسمان)، جارێکی تر پەرە بە پڕۆژەی ئاودێری حەویجە درا و فراوانیان کرد، ئاویان لە زێی بچووکەوە لە شارۆکەی دووبزەوە بۆ پڕۆژەی ئاودێری حەویجەوە ڕاکێشا. ساڵی 1962 بەسەرکەوتوویی کۆتا بە پڕۆژەکە ھات.

لە سەرەتادا کە عەرەبەکان ھاتن بۆ حەویجە، ھیچیان لەبارەی کشتوکاڵەوە نەدەزانی تەنیا خوێیان دەفرۆشت و گەنمەشامی (زوڕات)یان بەرھەم دەھێنا، بۆیە تا ئەمڕۆش کەرکووکییەکان بە عەرەبی حەویجە دەڵێن: عارەبە زوڕات.

پڕۆژە کۆنەکەی حەویجە لە ساڵی1939تەواو بووە، ئاوی بۆ 150 ھەزار دۆنم زەوی دابین دەکرد، لە سەردەمی حکومڕانی ڕژێمی بەعس بەشێوەیەکی گشتی زیاتر پەرە بە پڕۆژەی ئاودێری کەرکووک درا و فراوان کرایەوە تا گەیشتە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین و پارێزگای دیالە، ئینجا درایە دەم پڕۆژەی ئاودێری حەویجە، ئێستە درێژییەکەی 125 کیلۆمەترە، ڕووبەری یەک ملیۆن مەترە و بەشی ئاودێری 500 ھەزار دۆنم زەوی دەکات.

جگە لە حەویجە کەناڵەکانی ئاودێری دەگاتە کۆتای سنوورەکانی
(دووزخورماتوو، عەباسی، زاب، ڕیاز، تازەخورماتوو، داقووق و دووبز). ئەمەش بوو بەھۆی پێشکەوتنی ناوچەکە لە بواری کشتوکاڵ و ئاودێری و ئاژەڵدارییەوە و بووەتە ھاندەر و فاکتەرێکی سەرەکی بۆ ھاتنی عەرەبی زیاتر بۆ ناوچەکە.

(9)کەرتی شارەدێی داقووق و کەرتێکی شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کەرکووک بە شارەدێی حەویجەوە لکێندرا.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (328) لە 29-06-1961دا، (11) کەرتی شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کەرکووک و (19)کەرتی شارەدێی تازەخورماتوو دابڕێنران بۆ ھێنانە کایەی شارەدێی ڕیاز لە سنووری شارۆچکەی کەرکووک، ناوەندەکەی گوندی خسێفی بوو کە لە دوایدا ناوی گۆڕرا بە ڕیاز.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (378) لە #29-07-1961# دا، شارۆچکەی حەویجە لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ھاتە کایەوە و ھەردوو شارەدێی حەویجە و شارەدێی ڕیازی پێوە گرێدرا و ناوەندەکەشی شارۆچکەی حەویجە بوو.

=KTML_Bold=قۆناغی دووەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1965-1977)دا
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (6) لە #02-01-1972# دا، (8)کەرتی شارەدێی ڕیازی سەربە شارۆچکەی حەویجە لکێندرا بە شارەدێی تازەخورماتووی سەربە شارۆچکەی کەرکووک.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (384) لە #04-09-1972# دا، (7) کەرتی شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کەرکووک، (11)کەرتی شارەدێی دووبز، (8)کەرتی شارەدێی تازەخورماتوو و (2)کەرتی شارەدێی ڕیاز دابڕێنران بۆ ھێنانەکایەی شارەدێی یایچی لە سنووری شارۆچکەی کەرکووک، ناوەندەکەی گوندی یایچی بوو.
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی 1974دا، (13)کەرتی شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی حەویجە دابڕێنرا بۆ پێکھێنانی شارەدێی عەباسی لە سنووری شارۆچکەی حەویجە، ناوەندەکەشی گوندی عەباسی بوو.

=KTML_Bold=قۆناغی سێیەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1977-1986)دا
بە بڕیاری حکومی مەحەلی ژمارە (1846) لە ساڵی 1981دا، کەرتێکی شارەدێی عەباسی بە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی حەویجەوە لکێندرا.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (514) لە #22-08-1984# دا، شارەدێی زاب لە شارۆچکەی شەرقاتی پارێزگای نەینەوا دابڕێنرا و بە شارۆچکەی حەویجەی پارێزگای کەرکووکەوە لکێندرا.

=KTML_Bold=قۆناغی چوارەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1987-1990)دا
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (911) لە #16-06-1987# دا، ھەر دوو شارەدێی شارۆچکەی حەویجە (شارەدێی زاب و شارەدێی عەباسی) ھەڵوەشێنران و ھە موو کەرتەکانیان بە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی حەویجەوە لکێندران.

بە فەرمانی کۆماری ژمارە (434) لە #11-09-1989# دا، گۆڕانکاری گەورە لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ئەنجامدرا و بریتییەلە:

أ:-شارۆچکەی دووبز ھەڵوەشێنراو لە بری ئەو شارەدێی دووبز پێکھێنرا.
ب:-شارۆچکەی داقووق پێکھێنرا و لە سنووردا شارەدێی ڕەشاد ھاتە کایەوە.
ت:-ھەموو کەرتەکانی شارەدێی ئاڵتون کۆپری، کەرتەکانی خوارووی زێی بچووک بە شارەدێی دووبزەوە لکێندران و کەرتەکانی سەرووی زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران.
ج:- (42) کەرتی شارۆچکەی دووبز ھەڵوەشێنران و دابڕێنران، (38)کەرتی بە بە شارۆچکەی ھەولێر و (4)کەرتی بە شارۆچکەی حەویجەوە لکێندران.
ح:- (11) کەرتی شارەدێی تازەخورماتوو و (4)کەرتی شارەدێی ڕیاز بە شارەدێی ڕەشادەوە لکێندران.
خ:- (81) کەرتی شارۆچکەی کەرکووک دابڕێنرا، (29)کەرتی بە شارەدێی دووبز، (48)کەرتی بە شارەدێی تازەخورماتوو، کەرتێکی بە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی حەویجە و (3)کەرتی بە شارەدێی ڕیازەوە لکێندران.

لەنێوان ساڵانی (1990-2003)دا:
بە فەرمانی کۆماری لە ڕێکەوتی #01-01-1997# دا، گەڕانەوە و سەرلەنوێ پێکھێنانەوەی شارەدێی زاب لە شارۆچکەی حەویجە.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (225) لە ڕێکەوتی #01-01-1999# دا، (65) کەرتی پارێزگای سەڵاحەددین دابڕێنرا و لکێندران بە شارەدێی زابی پارێزگای کەرکووکەوە.

شارۆچکەی حەویجە لە پێنج شارەدێ پێکھاتووە: (شارەدێی ناوەندی حەویجە، شارەدێی زاب، شارەدێی ڕیاز، شارەدێی عەباسی و شارەدێی ڕەشاد).

=KTML_Bold=کەشوهەوا=KTML_End=
کەشوھەوای گەرمی ناوچە نیمچە وشکەکان لە ناوچەکەدا زاڵە. تێکڕای پلەی گەرمی 22 پلەی سەدییە. گەرمترین مانگ مانگی تەمموزە کە پلەی گەرمی 35 پلەی سەدییە، ساردترین مانگ مانگی یەکە کە پلەی گەرمی 8 پلەی سەدییە.
تێکڕای باران بارین لە ساڵێکدا 310 ملیمەتر دەبێت. تەڕترین مانگ مانگی نۆڤەمبەرە کە 69 ملیمەتر باران باریوە، وشکترین مانگی حوزەیرانە کە 1 ملیمەتر باران دەبارێت.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 14 car hatiye dîtin
Haştag
Çavkanî - Jêder
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ویکیپیدیا
Faylên peywendîdar: 1
Gotarên Girêdayî: 3
Pol, Kom: Cih
Bajêr: Kerkûk
Cih: Bajarok
Erdnîgarî: Deşt
Welat- Herêm: Başûrê Kurdistan
Ziman - Şêwezar: Pirzimanî
Meta daneya teknîkî
Kalîteya babetê: 99%
99%
Ev babet ji aliyê: ( کشمیر کەریم ) li: 09-07-2024 hatiye tomarkirin
Ev gotar ji hêla ( Ziryan Serçinarî ) ve li ser 12-07-2024 hate nirxandin û weşandin
Ev gotar vê dawiyê ji hêla ( کشمیر کەریم ) ve li ser 09-07-2024 hate nûve kirin
Navnîşana babetê
Ev babet li gorî Standardya Kurdîpêdiya bi dawî nebûye, pêwîstiya babetê bi lêvegereke dariştinî û rêzimanî heye!
Ev babet 14 car hatiye dîtin
Pelên pêvekirî - Versiyon
Cûre Versiyon Navê afirîner
Dosya wêneyê 1.0.157 KB 09-07-2024 کشمیر کەریمک.ک.
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Kurtelêkolîn
Kurd û Eskîlstuna, xîçek dîrok
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
Kurtelêkolîn
Rastîhevhatina du waniyan: Feqiyê Teyran û Yaşar Kemal
Kurtelêkolîn
Hevgirtina dagirkeran û belavbûna kurdan
Pirtûkxane
Çand û Civak
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Jiyaname
Şermîn Cemîloxlu
Jiyaname
TAHARÊ BRO
Kurtelêkolîn
Zaro Axa di çapemeniya Swêdî de
Kurtelêkolîn
Bîranînek ji jiyana Ûsiv Beg
Wêne û şirove
Endamên Yekitiya Jinên Kurd a El-tealî 1919
Jiyaname
EZÎZÊ ÎSKO
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Jiyaname
KUBRA XUDO
Wêne û şirove
KURDÊN GURCISTANÊ di salê de 1971
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Jiyaname
AYNUR ARAS
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
Wêne û şirove
Serokên çend eşîrên kurdan, 1898
Jiyaname
Elî Paksirişt (Azad Makûyî)
Cihên arkeolojîk
Temteman
Jiyaname
Ferhad Merdê
Wêne û şirove
MEDRESEYA QUBAHAN
Pirtûkxane
Zanista Civakê
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Pirtûkxane
Dîroka mesopotamya
Pirtûkxane
Civaknasiy perwerdeyê
Pirtûkxane
Derûniya ciaknasiyê

Rast
Kurtelêkolîn
Nirxandinek li ser Kurteçîroka Xezal a Sîma Semend
05-07-2024
Sara Kamela
Nirxandinek li ser Kurteçîroka Xezal a Sîma Semend
Kurtelêkolîn
Serpêhatiya tabloya kurdekî (1850)
05-07-2024
Sara Kamela
Serpêhatiya tabloya kurdekî (1850)
Jiyaname
Elî Şemdîn
09-07-2024
Aras Hiso
Elî Şemdîn
Wêne û şirove
Bajarê Mêrdînê di sala 1911an de
13-07-2024
Aras Hiso
Bajarê Mêrdînê di sala 1911an de
Wêne û şirove
Di sala 1955an de dîlaneke Kurdên Azerbaycanê
13-07-2024
Aras Hiso
Di sala 1955an de dîlaneke Kurdên Azerbaycanê
Babetên nû
Jiyaname
Mela Kaka Hemê
13-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemed Cezaêr
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mistefa Elî Şan Nebo
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Nîroz Malik
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ebdo Mihemed
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Elî Şemdîn
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ehmed Xeyrî
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
08-07-2024
Burhan Sönmez
Wêne û şirove
Dibistana Sor li Cizîra Botan
29-06-2024
Aras Hiso
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
27-06-2024
Aras Hiso
Jimare
Babet 523,236
Wêne 105,829
Pirtûk PDF 19,710
Faylên peywendîdar 98,698
Video 1,420
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Kurtelêkolîn
Kurd û Eskîlstuna, xîçek dîrok
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
Kurtelêkolîn
Rastîhevhatina du waniyan: Feqiyê Teyran û Yaşar Kemal
Kurtelêkolîn
Hevgirtina dagirkeran û belavbûna kurdan
Pirtûkxane
Çand û Civak
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Jiyaname
Şermîn Cemîloxlu
Jiyaname
TAHARÊ BRO
Kurtelêkolîn
Zaro Axa di çapemeniya Swêdî de
Kurtelêkolîn
Bîranînek ji jiyana Ûsiv Beg
Wêne û şirove
Endamên Yekitiya Jinên Kurd a El-tealî 1919
Jiyaname
EZÎZÊ ÎSKO
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Jiyaname
KUBRA XUDO
Wêne û şirove
KURDÊN GURCISTANÊ di salê de 1971
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Jiyaname
AYNUR ARAS
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
Wêne û şirove
Serokên çend eşîrên kurdan, 1898
Jiyaname
Elî Paksirişt (Azad Makûyî)
Cihên arkeolojîk
Temteman
Jiyaname
Ferhad Merdê
Wêne û şirove
MEDRESEYA QUBAHAN
Pirtûkxane
Zanista Civakê
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Pirtûkxane
Dîroka mesopotamya
Pirtûkxane
Civaknasiy perwerdeyê
Pirtûkxane
Derûniya ciaknasiyê
Dosya
Peyv & Hevok - Ziman - Şêwezar - Kurdî Kurmancî Bakûr - T. Latîn Peyv & Hevok - Welat- Herêm - Bakûrê Kurdistan Peyv & Hevok - Welat- Herêm - Rojawa Kurdistan Navên Kurdî - Ziman - Şêwezar - Kurmanciya Bakur Navên Kurdî - Zayend - Bêl alî Belgename - Şêweya belgeyê - Dîjîtal Belgename - Welat- Herêm - Rojawa Kurdistan Belgename - Ziman - Şêwezar - Kurdî Kurmancî Bakûr - T. Latîn Belgename - Bajêr - Efrîn Belgename - Zimanê eslî - Erebî

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Dema çêkirina rûpelê: 0.578 çirke!