بە مەبەستی ئامادەکاری یاریزانان بۆ بەشداریان لە خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق، تیمی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە ڕێگەی سیمیناری تایبەت ئامادەی یاریەکان دەکرێن.
سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئەو سیمینارە، (فەرمان محەمەد ئەحمەد)ی سەرپەرشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، دوایی سەردانی لیژنەی پشکنین لە یەکێتی تۆپی پێی ئێراق بۆ یاریگەکەمان و بینینی یاریزانانی ئاستە تەمەنییەکانمان کە بەشداری لە خولی ئێراق دەکەن بە گرنگی دەزانین بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی یاریزانانی تیمی بێچووە شێرانمان ئامادەی خولی ئێراق بکەین.
هەروەک ناوبراو وتی، خولی بێچووە شێران تایبەت بە لە دایکبوانی 2010 و 2011 دەبێت و لەسەر یاریگەی گەورەدا یاری دەکەن هەر بۆیە لە ڕێگەی سیمینارێکی تایبەت کە بە وانەبێژی بەندە وەک سەرپەرشتیاری هونەری و (هێمن تاهیر) وەک ڕاهێنەر و بە ئامادەبوونی (فریا حەمە ساڵح) سەرپەرشتیاری کارگێڕی یاریزانانمان لە شێوازی یاریکردن لە یاریگەدا ئاشنا کرد وە جیاوازی خولی ئێراقمان بۆ ڕونکردنەوە کە بە ئاستی بەرزەوە تیمەکان بەشداری دەکەن.
فەرمان وتیشی تیمەکەمان زۆر بە باشی ئامادەی ئەو خولە کردووە و تاکە یانەی شاری سلێمانی-شین کە بەشدارین.
لە کۆتاییدا سەرپەرشتیاری هونەری تیمەکەی یانەی پێشمەرگە سوپاسی یانەکەیان و کاپتن وسام ی سەرپەرشتیاری گشتی کرد کە تەواو هاوکار و پاڵپشتیانن.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 22 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!