لە دواڕۆژی یارییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی ئێراق و لە ڕکابەرییەکانی کچان بۆ یاری سێ باز کیژە پێشمەرگەکان نازناوەکانیان بەدەست هێنا.
سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە #09-03-2024# و لەسەر یاریگەی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی یارییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی ئێراق لە کێبڕکێ بەهێزەکانی بەردەوام بوو، لە یاری سێ باز و دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز هەردوو کیژە یاریزانی یانەی پێشمەرگە #نەورۆز ئەحمەد# و #چاوان بەهادین# توانیان پلەکانی یەکەم و دووەم بەدەست بهێنن، هەروەک
#نزار ئەکرەم# کە سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکەی کچانی پێشمەرگەیە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، بە دەیان یاریزانی یانەکان کێبڕکێمان لەگەڵ دەکەن بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە و میهرەبان کچانی پێشمەرگە توانیان بۆمپی سەرکەوتنەکان بتەقێننەوە و کیژە یاریزان، نەورۆز ی پاڵەوان وەک هەمیشە پاڵەوان بوو بە پلەی یەکەم و وە کیژە ژمارە شکێنەکەی پێشمەرگە، چاوان بەهادین دووەم بوو لەگەڵ ئەوەی چاوان تەنیا دوو هەوڵی داو بەهۆی پێکانی نەیتوانی ئەو ئەنجامەی ویستی بۆی هەبوو بەدەستی بهێنێت.
نزار وتیشی دووبارە سوپاس بۆ خوای گەورە لە یاری پۆستەی 4 × 400 ی کچان توانیمان لە دوایی ڕکابەرییەکی بەهێز پلەی یەکەم بەدەست بهێنین و کچانمان میدالیا ئاڵتونەکانیان لەمل کرا.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 20 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!