ناونیشانی پەرتووک: فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 04
ئامادەکردنی: #سیامەند شاسواری#
چاپی یەکەم: 2021
چاپی نوێ: 2024.
فەرهەنگی شاسوار، وشەکانی ناو هۆنراوە و نووسین و وەرگێڕانەکانی سیامەند شاسوارییە. یەکەم جار کە لە 2011 بڵاو بوویەوە، تەنها 67 لاپەڕە بوو؛ ساڵی 2023 گەیشتە 3000 و بە ڕەنگی و بە بەرگی ناوازە لە تاران چاپ کرا و، ئێستا، ساڵی 2024 گەیشتووەتە پتر لە 4000 لاپەڕە، لە 4 بەرگدا.
فەرهەنگی شاسوار، کۆمەڵە وتار یان ڕاڤە و پێناسەیەکە کە ئەگەر لە چەند دێڕیشدا بن، بە شێوەیەک لە شێوەکان مەبەستێکی تازەیان تۆمار کردووە؛ هەر ڕاڤەیەک وتارێکە و، هەر وتارێک چەندەش چڕکراوە، بۆ مەبەستێک گەڕاوە تا دەری بخات ئەو وشانە شیاوی مانەوە و بەکارهێنانن، سەرەڕای سینگفراوانی بۆ وشەی زانستی، پێویست بە دزین و دەرۆزەکردنی وشەی بێگانەی کۆلۆنیالیستی نیشتەجێ نییە؛ هەرچەند تێکلەڵی و هاوسابوون و دەستێوەردانی مڵۆزمانەی داگیرکەران ڕێگەی لەو کادانە و هیلاوبوونە گرتووە. وشەی مەبەست بە فراوانی لە دەقەکاندا و لە چوارچێوەی ڕستەی مەبەستداری هەمەڕەنگدا پاتە کراونەتەوە. بۆ نموونە وشەی (دارەت)ی کوردی تۆمارکراو لە چەندین فەرهەنگی وەکوو: فەرهەنگی خاڵ، فەرهەنگی ئەستێرەگەشە، فەرهەنگی ناهید، فەرهەنگی کاوە، فەرهەنگی کوردەواری، فەرهەنگی کوردی ئینگلیزی شارەزوور-شەفیق قەزاز، فەرهەنگی کوردستان، فەرهەنگی ڕێژگەدا تۆمار کراوە، تەنها لە وەرگێڕانی ڕۆمانی گەڕان بۆ کاتی لەدەستچوو وشەی دارەت 1798 جار بە مەبەستی جیاواز و لە ڕستەی هەرە جۆراوجۆردا بەکارهێنراوە. هەندێک جار شێوازێک یان هەستێک بۆ تێگەیشتن لە چەمکێک بەس نەبووە و، ئەگەر پێناسەکان بە ڕاڤە و گوتە و گۆتە دەرەقەت نەهاتبێتن، ئەم فەرهەنگە تێکۆشاوە وشەکان بنەخشێنێ، تا لە ڕێگەی وێناندنەوە چەمکی تەماوی وێنا بکات تاکوو باشتر مەبەست بگەیەنن
[1]