هەرچی دەیڵێت نایگێڕێتەوه
ئەگەر کەسێک زۆر قسەی بکات، باشیش دەڵێ و خراپیش دەڵێت: بەڵام هەندێک کەسی نەفام و حولحولی و کەودەن و گێلۆکە و شێتەڵۆکە هەیە، هەر قسەیەک بەزاریدا بێت نایگەڕێنێتەوە و یەکسەر بێ سێ و دوو دەیڵێت، ئینجا قسەکە بۆ کۆڕوکۆبوونەوە ببێت یان نەبێت، هەندێکجار ئەو کەسەی ئەو خاسییەتەی دەدرێتە پاڵ مرۆڤێکی بێ شەرم و چەقاوەسوو و بێ چاووڕووشە بەو جۆرە کەسانە دەوترێت: هەرچی دەیڵێت نایگێڕێتەوە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 8 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!