ناو: جوان
ناوی باوک: عیزەت
$ژیاننامە$
ڕۆژنامەنووس، دەرچووى بەشى ڕاگەیاندنە. ماوەى پازدە ساڵە لە بواری جیاجیا دەنووسێت بە تایبەتیی فکرى فێمینیزم، تاک، سۆسیۆڵۆژی کۆمەڵگە، سیاسەت و پەروەردەى مرۆڤی کورد. کارى مامۆستایى لە دوو دایەنگە کردووە، بەشداریشی کردووە لە کارەکانی ڕێکخراوەکانى “پاراستنى مافى مرۆڤ” و “منظمە جمعیة نیساء بغداد”. پێشتریش بەرنامەیەکى فکرى فەلسەفی لە ڕادیۆی #دهۆک# ئامادە و پێشکەش دەکرد. لەگەڵ کۆمەڵێک ئەکادیمی و فێمینیست ئیشی لەسەر پەرتووکێکی هاوبەش کردووە بەناوی “سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە”، کە بۆ چەندین زمانی بیانی وەرگێڕراوە. بە بەردەوامی لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار و ڕۆژنامە وتارەکانی بڵاودەکاتەوە. هاوکات ستوونێکى هەفتانەی لە ڕۆژنامەی “ئەڤرۆ” هەیە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 103 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!