یارییەکانی خولی دۆستانەی ئەکادیمیایی سلێمانی بۆ ئاستەکانی خونچەکان کۆتایی هات و خونچەکانی یانەی پێشمەرگەش توانیان ببنە تیمی نموونەی و سێ لە یاریزانانیان خەڵاتی باشترین یان پێشکەش کرا.
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #18-05-2024# و لەسەر یاریگەی چوارباخ دوا یارییەکانی خولی دۆستانەی ئەکادیمیایی سلێمانی بەڕێوەچوو لە دوایی بەدەست هێنانی چەندین ئەنجام لە یارییەکانیان و پیشان دانی ئاستێکی بەرز دواجار تیمی خونچەکانی یانەی پێشمەرگە توانی پلەی چوارەمی ڕیزبەندی بەدەست بهێنێت و هەرچی خەڵاتی باشترین تیمی نموونەییان پێشکەش کرا، ئەمە و سێ یاریزانی تیمەکە بە باشترین یاریزانان دیاری کران و میدالیا و جامیان پێ بەخشرا.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە پاڵەوانێتی ئەکادیمیایی تۆپی پێی سلێمانی بۆ لە دایک بوانی 2014 و 2015 بوو کە یارییەکانی لە ڕێکەوتی #09-02-2024# دەستیان پێکردوو لە قۆناغی یەکەمدا 12 فێرگە بەشدار بوو هەروەک دوای سەرکەوتنی 8 تیم بۆ قۆناغی دووەم یارییەکان بە شێوازی خول بەڕێوەچوون و هەر تیمێک 7 یاری ئەنجام دا.
ماوەتەوە ئاماژە بەوەبدەین کە فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە یەکێکە لە فێرگە چالاکەکانی بەشدار لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییە دۆستانەکان و توانیویەتی لە تەواوی ئەو چالاکییانەدا ئەنجامی بەرچاو بەدەست بهێنێت.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!