چەرچی مەیدانی مەنگوڕانه
وتراویشە: بووە بە مەیدانی نێرکەری حاجیاوا، هەژار موکریانی لە #چێشتی مجێور#دا ناوی ئەو مەیدانەی هێناوە دەڵێت: چەرچی مەیدانی مەنگوڕانی سابڵاغ، نموونەیەک دەهێنێتەوە دەڵێت: لە مامەڵەی وەرگرتنی هەزار فیشەک لەنێوان خۆیی و مەحمود ئاغای چەمانکێ دا، وەکوو چەرچی مەیدانی مەنگوڕان هەر کەمی دەکردەوە و لە هەزار فیشەکەوە بۆ سێ سەد فیشەک کەچی ئەوەندەشم پێ نەدا، مەنگوڕ هۆزێکی گەورەی کوردانن شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی #موکریان#ەوە تاوەکوو #پشدەر#ێ درێژ بوونەتەوە، دیارە چەرچی مەیدانی مەنگوڕان (10) دە بەقەدەر نرخی خۆی بۆ کەلوپەل و شتومەک و ئاژەڵی خۆیاندا جاڕ دەدەن و دواتر بەنرخێکی کەمیش ڕازی دەبن و دەیفرۆشن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ فێڵبازی لە مامەڵەدا وتراوە دەڵێی: چەرچی مەیدانی مەنگوڕانە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!