بوڕهان سەعید سۆفی
#پێشمەرگە#ی دێرین و فەرماندە و ئەندامی(کۆمیتەی سەرکردایەتی) #یەکێتی نیشتمانی کوردستان#ە، لەساڵی(1962) لەشاری(#هەولێر#)ی پایتەختی هەرێمی کوردستان چاوی بەژیان هەڵهێناوە، قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتی(سەرەتایی و ناوەندی) و ئامادەیی(پیشەسازی) لە شاری هەولێر تەواو کردووە.
لەتەمەنی(17)ساڵیدا ساڵی(1979) پەیوەندی به ڕێکخستنەکانی(#کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#)ەوە دەکات، لەتەمەنی(19) ساڵیدا لەمانگی حوزەیرانی ساڵی(1981) لە(قوەتی خۆشناوەتی) چەکی پێشمەرگایەتی لەشان دەکات.
لەتەمەنی(20)ساڵیدا ساڵی(1982) وەک پێشمەرگە بەشداربووە لە ئۆپەراسیۆنی(هێزی پشتیوانی) لە #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# بۆ بەهێزکردنی بەرگری هێزەکانی(حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) بەرامبەر بە پێشڕەوییەکانی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هەر لە هەمان ساڵدا لەکەرتی(3)ی تیپی(83)ی(هەورێ) دەکرێتە(فەرماندەی مەفرەزە).
سالی(1983) دەگوازرێتەوە تیپی(85)ی بەڕانەتی دەکرێتە(جێگری فەرماندەی کەرت) له و ماوەیەدا خۆی و سێ برای(نەهرۆ و شەهید سەردار و سەرتیپ) پێشمەرگەبوون، هەر به و هۆیەشەوە دەزگا ئەمنیەکان(دایک و زڕدایک و چوار برای و خوشکێک)ی دەستگیرکران، ناچار(باوک و دوو برای) ناچار بوون شار بەجێ بێڵن بچنە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی پێشمەرگه و ساڵی(1984) دەستگیرکراوەکانیش ئازاد دەکرێن لە(#سماقوڵی#) دەگیرسێنەوە.
لەبەر لێهاتویی زوو کراوە بەفەرماندەی کەرت لەتیپی(85)ی بەڕانەتی و بەشداری چەندین نەبەردی و قارەمانێتی پێشمەرگانەی بێ وێنەی کردووە وەک(گرتنی هیران و #دێگەڵە# و #تەقتەق# و شەڕی12ڕۆژەی دۆڵی سماقوڵی ساڵی1987) و ئۆپەراسیۆنی گرتنی(سەری ڕەش) وشەڕی بەرگریکردن لەسەرکردایەتی ساڵی(1988)، جگە لەکۆمەڵێک لە شەڕەکانی(دەشتی هەولێر و کەندیناوە و قەراج و بەڕانەتی و ناو شاری هەولێر).
لەدوای ئەنفالەکاندا لە مانگی(ئاب)ی 1988 ەوە تاوەکو(تشرینی یەکەم)ی 1989 لەسنوری(دەشتی هەولێر) بۆ ماوەی(14) مانگ لەناوجەرگەی دوژمن پارتیزان بووە.
ساڵی(1990) لەگەڵ ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێتە فەرماندەی تیپی(93ی #کۆیە#) و پێش ڕاپەڕینی 1991 جارێکیتر بۆ هەماهەنگی جەماوەر و پێشمەرگە بە پارتیزانی دێتەوە بۆ دەشتی هەولێر، لەڕاپەریندا ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لە شاری هەولێر، دوای ڕاپەرینیش ڕووبەرووی ئه و هێزەی سوپای عێراق بۆوە کە لە #موسڵ#-ەوە بەره و هەولێر دەهاتن لە نزیک شارۆچکەی(خەبات) له و ڕووبەڕوو بونەوەیە(بریندار) دەبێت، پاش ماوەیەک دەکرێتە فەرماندەی(بەتالیۆن) و دواتر فەرماندەی(هێزی 10ی دەشتی هەولێر)، ساڵی(1993) دوای یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و دروستبوونی سوپای یەکگرتووی کوردستان بووە فەرماندەی(لیوای 40ی #ئاکرێ#)، ساڵی(1995)دەکرێتە فەرماندەی(لیوای تایبەت)، ساڵی(1996) ڕووبەڕووی سوپای عێراق بۆوە لەشاری هەولێر لەزۆربەی شەڕەکانی بەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی گرتۆتەوە بەشداری کردووە بەشەڕە نەگریسەکانی ناوەخۆش، ساڵی(2001) لە کۆنگرەی(2)ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئەندامی(کۆمیتەی سەرکردایەتی) یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵبژێردراو، دواتر بووە(کارگێڕی فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگە)، لەشەڕە ناوخۆییەکاندا لە(چوارتا) جارێکیتر(بریندار) دەبێت، ساڵی(2003) لەسنوری پارێزگای(#هەڵەبجە#) لەشەڕی(پشتیوانانی ئیسلام) بەشداریکردووە لە(بیارە).
لەساڵی(2005-2010) وەزیری(گواستنەوە و گەیاندن) بووە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەمیشە یەکێک بووە لە ڕیفۆڕم خوازەکانی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەساڵی(2018)ەوە بەر لە هەڵبژاردنەکانی30-9-2018 پەرلەمانی کوردستان کراوە بە لێپرسراوی(مەڵبەندی 14ی ڕێکخستنی کۆیە)ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بە ماوەیەکی کەم لە کارکردندا دەنگە ناڕازییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لە سنوری مەڵبەندەکەی کەمکردەوه و یەکێتی بۆوە حزبی یەکەمی سنوری کۆیە.