ساڵ و شوێنی لە دایکبوون: 01-12-1973 #کەرکووک#- شۆریجە
دانیشتووی: کەرکووک- شۆریجە
بڕوانامە: خاوەنی دوو بڕوانامە، (بەکالۆریۆس قانون- دبلۆم ڕەسم هەندەسی).
زمان: کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی.
بواری کارکردن:
- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، لیژنەی ژنان.
- فەرمانبەر لە سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکووک، بەشی ئەندازیاری و ئاوەدانکردنەوە.
- بەرپرسی کەرتەکانی ڕێکخستنی (ی.ن.ک) لە سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکووک و کۆلێژەکان.
- ئەندامی لیژنەی (unsief) بۆ فێرکردنی گەورە.
خولەکان:
1-تخطیط استرتیجی بۆ پرۆژەکانی شاری کەرکووک لەپڕۆژەکانی زانکۆی کەرکووک و فەرمانگە حکومییەکان.
2-خولی ژنانی سەرکردە.
3-خولی پەروەردەو پلانی پەروەردەیی لەسەر ئاستی کەرکووک.
4-خولی کارگێڕی بۆ بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی حکومەت لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان.
5-بەشداریکردن لە سەرجەم کۆنفرانسەکانی زانکۆکانی عیراق، بەتایبەتی زانکۆی کەرکووک.
6-بەشداریکردن لە زۆربەی کۆنفرانسەکان، کە تایبەتن بە گەنجان و خوێندکاران.
چالاکییەکان لەڕێگەی لیژنەی پەروەردەوە:
1-دروستکردنی دەیان خوێندنگە و باخچە لە پارێزگای کەرکووک و دەوروبەری بەتایبەتی گەڕەکە ئاوارەکان وەکو گەڕەکی فەیلەق و پەنجە عەلی و بارودۆخانە.
2-رۆڵێکی کاریگەر لە بیرۆکەو دروستکردنی کۆلێژەکانی کەرکووک و پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ دروستکردنی ئەو کۆلێژانە، وەکو کۆلێژی کارگێڕیی و ئابووریی و کۆلێژی کشتوکاڵ لەگەڵ دروستکردنی چەندین هۆڵ و تاقیگە لە کۆلێژەکانی کەرکووک.
3-رۆڵێکی گرنگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا، چ لەڕێگەی خوێندنی باڵاوە یان لەڕێگەی سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکووک بۆ گەڕاندنەوەی خوێندکارانی کەرکووک کە لە زانکۆکانی (موسڵ و تکریت) وەرگیرابوون، چ بەگواستنەوەیان، چ بەمیواندارێتی (استضافة) لەزانکۆکانی کەرکووک.
4-رۆڵێکی کاریگەر بۆ پوچەڵکردنەوەی بڕیاری #وەزارەتی پەروەردە#ی بەغدا بۆ لابردنی خوێندن بە زمانی کوردی لە پەیمانگەی مامۆستایانی کەرکووک بە هاوکاری لەگەڵ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەڕڵەمانی عیراق.
5-رۆڵێکی کاریگەر بۆ گەڕانەوەی چەندین مامۆستای کورد لە خوارووی کەرکووک لەکات و ساتێکی زۆر نائارام و مەترسیدار بۆناو شاری کەرکووک.
6-هەماهەنگی لەگەڵ #وەزارەتی خوێندنی باڵا# لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و پەڕڵەمانی کوردستان بۆ گەڕانەوە، یاخود تەنسیبکردنی مامۆستا کەرکووکییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ زانکۆی کەرکووک لە بەر بەرژەوەندی خوێندکارانی کورد لەشاری کەرکووک.
بەڵێندەدات کە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەو شارە بێت و هەڵسوڕێنەری ئەرکەکانیان بێت لە بەغداد.
داکۆکیکردن بۆ گەڕانەوەی سیستمی ئێواران لە زانکۆی کەرکووک هاوشێوەی شارەکانی عیراق.
گەڕانەوەی زیاتر لە 6184 مامۆستاو سەرپەرشتیارانی پەروەردە لە کەرکووک بۆ سەر وەزارەتی پەروەدە لە حکومەتی ئیتیحادی کە تائێستا نەگەڕاونەتەوە.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.