ساڵی 1957 لە #پێنجوێن# لە دایکبووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە پێنجوێن تەواوکردووە، دواناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە، ساڵی 1978 لە کۆلێژی فقهەی نەجەف وەردەگیرێ، خوێندن تەواو دەکات، کە دەبێتە پاشخانێکی باش بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی. لە ڕۆژنامەکانی: هاوکاری و دەنگی کرێکار گۆڤاری ڕۆشنبیری و بەیان، ناو بەناو هۆنراوەەکانی بڵاوکردووەتەوە.
لە دوای خوێندن، دەبێتە سەرباز لە باشووری ئێراق، بەهۆی توندبوونی بەرەی جەنگی ئێراق -ئێرانەوە، نەیویستووە ببێتە سوتەمەنی ئەو جەنگە وێرانکارییە، خۆی دەربازدەکات و ڕوو دەکاتە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕش، وەک مامۆستایەکی خۆبەخش وانە بە منداڵانی گوندەکان دەڵێتەوە. پاشان بیر لە گرتنەبەری ڕێگای دەرەوەی وڵات دەکاتەوە و ڕوودەکاتە ئێران، لە ناوەڕاستی ساڵانی هەشتاکاندا، لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێ و نووسەر و شاعیر، لە تاران، وەک پەنابەریەک لە چاوەڕوانی ئەوەدا دەبێت بنێرێتە وڵاتی دووەم. بەڵام بەخت یاوەری نابێت لە تاران دەمێنێتەوە، تا کاتی وەستانی جەنگ و لێبوردنی گشتی، دەگەڕێتەوە سلێمانی.
لەو ڕۆژگارەی ئێراندا توانی خۆی فێری فارسی بکات و کەڵک لەو زمانە وەربگرێت.
لە ساڵی 1987 دیوانی «زەمانی بزربوو» بڵاوکردووەتەوە، ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردە، بەشداری چەندین کۆڕی هۆنراوەی و ڤیستیڤاڵی ئەدەبی کردووە.
[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 6,799 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!