ناو: کاکەمین
نازناو: کاکەمین نەجاڕ
ناوی باوک: مستەفا ئەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1966
شوێنی لەدایکبوو: شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$
یاساناس و سیاسەتمەدار کاکەمین مستەفا ئەمین، ناسراو بە کاکەمین نەجار، ساڵی 1979 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی و ساڵی 1983 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووه، ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە. هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.
کاکەمین نەجار ساڵى 1966 لە شاری هەولێر لەدایکبووە. ساڵی 2004 بەکالۆریۆسی لە بەشی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر وەرگرتووە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسییە.
$خەباتنامە$
کاکەمین نەجار ساڵی 1979 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پارتی و ساڵی 1983 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووه. ساڵی 1987 بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ڕواندزی سەر بە لێژنەی لقی دوو بووە. ساڵی 1988 لە دوای پڕۆسەی ئەنفال وەک پەنابەر ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە.
ساڵی 1991 وەک فەرماندەیەک لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستاندا بەشداریی لە ئازادکردنی شاری هەولێر و #کەرکووک# دا کردووە. ساڵی 1992 بەرپرسی بەرەی کوردستانی لە شارۆچکەی #سۆران# و جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای هاوبەشی کوردستان بووە. ساڵی 1994 بووەتە فەرماندەی سوپای دووی سەر بە هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە.
ساڵی 2010 لەبەر چالاکیی لە شۆڕشی گوڵان و قۆناغی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان، لەلایەن سەرۆک #مەسعود بارزانی# یەوە میدالیای بارزانیی نەمری پێ بەخشراوە.[1]