- دامەزرانی تیپی کامکاران لە شاری سنە، بەسەرۆکایەتیی حەسەنی کامکار و بەشداریی هۆشەنگ، بێژەن، ئەرژەنگ، قەشەنگ و ئەرسەلانی کامکار.
- بڵاوکردنەوەی دیوانە هەڵبەستی فرمێسک و زام لەلایەن هۆزانەوان عەبدوڵڵا پەشێو لە شاری کەرکووک.
- تا 968، گەڕانەوەی هەندێک کادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە باشوورەوە بۆ خۆرهەڵات، بۆ دەستپێکردنی شەڕی پارتیزانی دژی داگیرکەری فارس، ئەو جووڵانەوەیە نزیکەی 11 مانگی خایاند و بە کوژرانی ڕابەرانی کۆتایی پێهات، لەوانە سولەیمانی موعینی، مەلا ئاوارە، خەلیل شەوباش و...، کە پارتی دەستی لە شەهیدکردنی هەندێکیاندا هەبوو.
- پڕۆفیسۆری ئەڵمانی ڤۆلڤگانک ڕۆدۆلف دوو وتاری لەسەر ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی لە خۆرهەڵاتی کوردستان و هۆزی فەیزوڵڵا بەگی بۆکان بە هاوکاری کوردێک کە نێوی حەسەن فەلاحە، بڵاوکردەوە. هەروەها هەمان زانا هەر لەم ساڵەدا وتاری سێیەمی لەسەر کوردەکانی خۆرهەڵات لە نەمسا لە گۆڤاری بوستاندا بڵاوکردەوە.
- کوردێکی باکوور کە نێوی حەمە ڕەش ڕەشۆیە - حەمدی تورانلی، چەند پارچە هۆنراوەیەکی خۆیی بە ئەڵمانی و کوردیی لاتینی لە هۆڵندا بڵاوکردەوە.
- ئیسرایل یارمەتیی مادی و سەربازیی دایە شۆڕشی ئەیلوول لە باشوور.
- بەستنی کۆنگرەی جیهانی تیۆری بۆ ئەدەبی نەتەوەکانی خۆرهەڵات لە مۆسکۆ، کە د. مارف خەزنەدار وتارێکی دەربارەی ئەدەبی ڕۆمانتیکی کوردی تێدا خوێندەوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی داستانی قارەمانێتیی کورد - خانی لەپ زێرین و قەڵای دمدم لە مۆسکۆ لەلایەن ئۆردوخانی جەلیلەوە.
- بڵاوکردنەوەی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە مۆسکۆ، لەلایەن ئی.ئی. ڤاسیلیڤاوە.
- بڵاوکردنەوەی نامەی دوکتۆراکەی د. مارف خەزنەدار بە زمانی ڕووسی لە مۆسکۆ، دەربارەی لە بابەت مێژووی ئەدەبی کوردییەوە.
- بەدەستهێنانی نامەی دوکتۆری لەسەر شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی، وەک سەرچاوە لە بارەی مێژووی گەلی کوردەوە، لەلایەن م. ی. شەمسی لە باکۆ.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نێوی چاپەمەنییە کوردییە پێشکەوتووەکان سەبارەت بە شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆسیالیستی مەزن لە پەڕتووکی ئۆکتۆبەری مەزن و خەباتی ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی نزیک و نێوین لە باکۆ، لەلایەن د. کەمال مەزهەرەوە.
- دروستکردنی پشتێنەی ئاسایش لەلایەن ڕژێمی سووریاوە لە نێوچەکانی باکووری خۆرئاوای کوردستان، کە بە هۆیەوە ژمارەیەکی زۆری کورد لە شوێنی خۆیان هەڵکەندران و عارەبیان لە شوێندا نیشتەجێ کران.
- سکرتێری پارتی کرێکارانی تورکیا مەهمەت عەلی ئەیبەر کە تورک بوو، لە کۆنفرانسی نتەرناسیۆنالی ستۆکهۆڵمدا ڕایگەیاند کە مەسەلەی کورد لە تورکیادا بوونی نییە.
- داگیرکەری عەرەبی سووریا، بە زەبری چەک هێرشی کردە سەر گوندەکانی کوردستان، تاوەکو ڕایان بگوێزێت و عارەبیان تێدا نیشتەجێ بکات، یەکێک لەو گوندانەی کە هێرشی کرایە سەر، گوندی عەلی فەرو بوو، کە خەڵکەکەی خۆیاندا بە زەویدا و ڕێیان بە زرێپۆشەکانی داگیرکەر گرت، لە ئەنجامدا زێتر لە 100 کەسی گوندەکەیان ڕاپێچی زیندانی حەسەکە کرد، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. ناچار داگیرکەر لە بەردەم جەماوەری کوردا پاشەکشەی کرد.
- د.ت، لەم ساڵەدا ملیۆن و نیوێک ئاسنی لە ناوچەی سیواسدا دەرهێناوە.
- گیرانی ئاپۆ ئۆسمان و جەواد مەلا لەلایەن داگیرکەری عەرەبی سووریا.
- پیلانی ساواکی داگیرکەری فارس، لە دژی تێکۆشەر فایەق ئەمین و هاوڕێیانی.
- دۆزینەوەی کەرەستەی مرۆڤی کۆن لە ناوچەی جۆگە مامی لەلایەن زانکۆی شیکاگۆ و دەستەیەکی بەریتانییەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 6.896 ساڵ پێش ئێستێ.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا کەریمی ناتیق لە هەڵەبجە.
- لەدایکبوونی دەفژەنی بە نێوبانگ سادقی تەعریف لە سنە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا