- هێرشی سوارەی حەمیدی بۆسەر ئەرمەنە داشناقەکان و قەسابخانەیەکیان بۆ ڕێکخستن، بە بیانووی ئەوەی گوایا پەلاماری بانکێکیان داوە.
- فۆن ستایننی ئەڵمانی، وتارێکی لەسەر کوردەکانی ناوچەی یەریڤان، بڵاوکردەوە.
- گەشتی بورهارد بۆ کوردستان.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا لوتفوڵڵای شێخولئیسلامی سنەیی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان ساڵم.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان شەیدا، نێوبراو نێوی مەلا عەبدولڕەحمانی مەلا جامی بووە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان عەبدوڵڵا حەسەن مکایڵی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان ئەحمەد موختار جاف.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان عارف مەحمودی شێخ نەسڕوڵڵای قازی، ناسراو بە عورفی لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان شێخ نووری شێخ ساڵح لە سلێمانی.