- ڕژێمی تورکیا لەم ساڵدا 50 ملیارد فڕەنکی فەڕەنسیی لە شەڕی کوردستاندا خەرج کرد.
- لە ماوەی ئەم ساڵەدا 56 کەس بەتاوانی لایەنگیریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن مەلاکانی ئێرانەوە گیراون و ئەشکەنجە دراون.
- لە ماوەی ئەم ساڵەدا نزیکەی 100 گوند کە زۆربەیان لە نێوچەکانی سەردەشت، بانە، شنۆ، بۆکان و مەهابادی خۆرهەڵاتی کوردستاندان، تەخت کراون و دانیشتوانیشیان دەرکراون.؟
- لە ماوەی ئەم ساڵەدا 130 کردەوەی تیرۆرستی لەلایەن مەلاکانی ئێرانەوە لە باشووری کوردستاندا بەڕێوەچووە، کە بووەتە هۆی تەختکردنی 200 گوندی سەر سنووری نێوان هەردوو هەرێمی خۆرهەڵات و باشووری وڵات.؟
- ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی دەربارەی تورکیا دەرکرد، کە لە ماوەی ئەم ساڵەدا بەلایەنی کەمەوە 24 کورد لە ئەنجامی ئەشکەنجەدا مردوون و 26ی تریش بزر بوون.
- کۆچی دوایی ئایشێ خانی دایکی عەبدوڵڵا ئوجەلان.
- دەستنەکەوتنی سووتەمەنی لە باشووری کوردستاندا. نرخی یەک بوتڵ گازی سووتاندن 200 دینارە و بەرمیلێک نەوتیش بە 2000 دینار.
- زێتر خراپبوونی بارودۆخی گوزەرانی خەڵکی باشووری کوردستان و خەڵکی کەوتوونەتە فرۆشتنی کەلوپەلی نێوماڵەکەی خۆیان، بۆ کڕینی شمەکی خۆراک و سووتەمەنی.
- دەوڵەتی هۆڵندا سەرژمێرییەکی ئەو توریستانەی کرد کە دەیانویست بۆ گەشت و گوزار بچنە تورکیا، لەوانە 50 هەزار کەس بە هۆی چالاکییەکانی پکک پەشیمان بوونەوە بچنە تورکیا.
- دروستکردنی فیلمێکی کوردی بە نێونیشانی کاروانەکێ بێدەنگ، ئەم فیلمە لە دەرهێنانی هونەرکار ئیبراهیم سەلمانە و سیناریۆکەی لە هۆڵندا نووسراوە و لە یۆنانیش وێنەی گیراوە.
- بەرزبوونەوەی ئاماری دانیشتوانی شاری دیاربەکر، بەهۆی ڕەوی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەرەوە بۆ ئەو شارە، چونکە زۆربەیان گوندەکانیان سووتێنراوە، لەم ساڵەدا ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارە لە ملیۆنێک زێترە، کەچی پێش چوار ساڵ ئاماری دانیشتوانی لە 300 هەزار تێپەری نەدەکرد.
- دیسانەوە نووسەر گۆنای ئاسلان لەسەر ئەو پەڕتووکەی کە لە ساڵانی 89 و 91دا، لەسەر کورد دەریکردبوو، لەلایەن د.ت، گیرا.
- د.ت، نزیکەی 13 ماڵی لە گوندی سەگگوزی باکوور سووتاند.
- جیابوونەوەی حەمەی حاجی مەحمود لە پارتی دیموکراتی کوردستان و دروستکردنەوەی حسک بەنێوی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
- جیابوونەوەی چەند کادرێکی پارتی یەکگرتنی کوردستان و دروستکردنی پارتی ڕزگاری کوردستان.
- دامەزراندنی پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان، کە بریتین لە دەستەیەکی جیابووەوەی حشع.
- گیرانی کیژێکی 14 ساڵەی کورد لە باکوور و لەلایەن ژەندرمەکانی تورکەوە دەستدرێژیی لێکرا.
- دەرچوونی پەڕتووکێک بە زمانی ئەڵمانی، کە بریتییە لە کۆمەڵە هەڵبەستێکی عەبدوڵڵا پەشێو و حەمە سەعید حەسەن، کە لەلایەن یاسین و سیروانەوە وەرگێڕدراون.
- لەم ساڵەدا، 962 ڕووداو و 20 تاوان، تۆمار کراوە، کە لەلایەن سەربازانی تورکەوە دژی دانیشتوانی کورد کراوە.
- لە ئەنجامی جەنگی نوێی تورکیا لە دژی کورد تاوەکو ئەم ساڵ، 874 گوند وێرانکراوە و 1.700.000 کەس هەڵهاتووە و 9 هەزار کوژراو و 600 فێرگە داخراوە و 50 هەزار کەس گیراوە کە زۆربەیان ئەشکەنجە دراون و 10 هەزار کەسیش زیندانییە.
- چوونی مەسعود بارزانی بۆ ئامریکا.
- لەم ساڵەدا ڕۆژنامەی ڕۆژنامەی گەلی هۆڵندی 173 وتاری لەسەر کورد بڵاوکردووەتەوە، یان لەو وتارانەدا باسی کورد کراون.
- کۆچی دوایی سدیقی سیاسەری، نێوبراو یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سازمانی جەوانانی کورد لە مەهاباد.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری دەنگی ئافرەتان.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری ژنێ ڕابە لە شاری بەرلین.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری ژ بۆ ڕزگاریا ژنان.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری دەنگێ ژنێن کوردستان لە ئەڵمانیا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا