حەمە ئەحمەد جاف: شاعیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووس
لە ساڵی (1957) لە شاری #قەڵادزێ# سەر بە پارێزگای #سلێمانی# لە دایکبووە.
- لە ساڵی 1980پەیمانگای ئیدارەی سلێمانی تەواوکردووەوهەڵگری بڕوانامەی (دبلوم) ە.
لە ساڵی 1980 و دوای تەواوکردنی خوێندن بەزۆر براوەتە سەربازیی و لە شەڕی نەگریسی (ئێراق _ ئێران) دا هەڵاتووە و بووەتە پێشمەرگە.
لە ساڵی (1974) وە شیعر دەنووسێت و لە ساڵی ( 1977) یەکەم بەرهەمی شیعری لە گۆڤاری (بەیان) دا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
جگە لە شیعر...بەردەوام نووسین و بابەتی تری فۆلکلۆری و ڕۆشنبیری لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانی پێش ڕاپەڕین و پاش ڕاپەڕین بڵاوکراوەتەوە.
- لەرۆژنامە و گۆڤارەکانی شاخیشدا بابەت و بەرهەمی شیعری بەناوی نهێنی (یاخی) و (س .ع. ڕانییەیی) بڵاوکردۆتەوە.
خاوەنی چوار بەرهەمی چاپکراوە لەوانە دوانیان دیوانە شیعرە بەناوی:
1- لاوکی پێشمەرگە - شیعر - 2004 - #هەولێر#
2- عیشق و تەمەن - شیعر - 2011 - هەولێر
هەروەها دوو پەڕتووکی تری لێکۆڵینەوە بە ناوی:
3- ئاژانسی دەنگوباسی کوردستان باس و لێکۆڵینەوە - 1998 - هەولێر
4- ئامادەکردن و کۆکردنەوە و چاپکردنی: دیوانی شاعیری میللی مەلاحەسەنی کوێرەکانی (مەعنەوی) بە هاوکاری برای نووسەر (خالید قەمچوغەیی) سلێمانی - 1999.
ئەو =KTML_Bold=بەرهەمانەشی ئامادەی چاپن تا ئێستا 2023=KTML_End=
1- کۆبەرهەمی شیعرەکانی بە ناوی دیوانی حەمە ئەحمەد جاف.
2- گریانی خاک - شیعر
3- خوێندنەوەی شارێک - قەسیدەیەکی درێژی تایبەتە بە شاری قەڵادزێ.
4- پەڕتووکی سلێمانی: قەسیدەیەکی شیعریە تایبەتە بە سلێمانی.
5- هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی لەلایەن ئەسکەندەر مەحمودەوە کراوەتە فارسی و ئامادەی چاپە.
6- کۆمەڵە شیعرێکی منداڵان.
7- چەند کوورتیلە چیرۆکێک.
8- چەند بەرهەمێکی کۆکراوەی فۆلکلۆری.
- ئەندامی لقی سلێمانی یەکێتی نووسەرانی کوردە
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتییە
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ماڵی پەڕتووکە لە هەولێری پایتەخت.
ئەندامی کۆمەڵەی کەلەپووری کورد - سلێمانی
ئەندامی بزاڤی ڕۆشنبیرانی نوێخواز - هەولێر
ئەندامی سەنتەری ڕۆشنبیریی ئاسۆس – ڕانیە
ئەندامی دەستەی باڵای ناوەندی داکۆکی زیانلێکەوتوان و ئاوەدانکردنەوەی پشدەرە.
=KTML_Bold=لە ماوەی تەمەنی کارکردنیشیدا لە بواری ئەدەبی و ڕۆژنامەنووسیدا ئەو کارانەی پێ سپێردراون لەوانە=KTML_End=:
- ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتی نووسەرانی کوردستان بووە لە قەڵادزێ - 1991
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی (رۆژنامەی نیگا و گۆڤاری هەنگاو - پاشکۆی هەنگاو) بووە ، کە لەلایەن نووسەرانی قەڵادزێ دەرکراون. کە گۆڤاری هەنگاو ژمارە (1) ی لە ئابی 1991چاپکراوە.
- ئەندامی بەشی ڕاگەیاندنی مانگرتوانی بیتوێن - پشدەر بووە لەڕانیە -1991-1992
- لە ساڵی 1992لە ڕانیە لەگەڵ (نووسەران: شازاد ئەنوەر و هەورامان محەمەد و ئەحمەد فەرەج و عومەر یوسفی) ڕۆژنامەی (پاڵە) یان دەرچوواندووە... ( ئەم ڕۆژنامەیە لە ڕۆژنامەی (پاڵە) ی جوتیاران جودا بووە) .
- لە ساڵەکانی ( 1993 تا 1995 ) لە سلێمانی.. سەرەتا بۆ ماوەی ساڵێک پەیامنێری ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ) بووە و دواتر لەبەشی هەواڵەکانی کوردی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان کاری کردووە... ئەمە جگە لە نووسینی بە دەیان وتاری یاد و بۆنەکان و بەڕێوەبردنی چەندین بەرنامەی ڕۆشنبیری لەرۆژنامە و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ناوبراودا.
لە ساڵی 1996دا بە ماڵەوە چۆتە هەولێر و لەوێ کراوەتە سکرتێری نووسینی ئاژانسی دەنگوباسی کوردستان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕادیۆی هەرێمی کوردستان وتاری ڕۆژانەی ڕادیۆشی نووسیوە.
- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (خۆری ئیسلام) بووە، کە لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە دەردەچوو - 1997
- بەرپرسی لاپەڕەی ئەدەب و ڕۆشنبیری ڕۆژنامەی (پاڵە) ی جوتیارانی کوردستان بووە - 1998
- بەڕێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەی (بازووی کرێکار) بووە ، کە لەلایەن سەندیکای کرێکارانەوە دەرچووە، کە ژمارە سفری لە ڕۆژی 09-09-2001دا لە هەولێر دەرچووە و ( (46) ژمارەی لێ چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
- جێگری سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیریی ئاسۆس و ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی (راسان) بووە کە سەنتەری ناوبراو لە هەولێر دەریکردووە.. کە ژمارە سفریان لە 24-04-2001 لە هەولێر چاپکردووە.
- ماوەیەک بەرپرسی وردبین و بەدواداچوون و هاوکات بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەوقافی هەولێر بووە.
- وەک نوێنەر و پەیامنێریش لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی وەک (برایەتی ، دەنگی پێشمەرگە، ڕۆژی زانکۆ، نێرگز.....تاد) کاری کردووە.
ئێستاش 2023 فەرمانبەری خانەنشینە و زیاتر لە (26) ساڵ دەبێت لە ڕۆژنامەی (خەبات) لە بەشی نووسین و زمانەوانی و ڕێنووس کاردەکات و ئێستاش لەکاری ڕوژنامەنووسیی بەردەوامە و شاری هەولێری پایتەخت نیشتەجێیە.
- لە ساڵانی تەمەنی نووسینیشیدا بە دەیان خەڵاتی ڕێزلێنانی وەرگرتووە.
- خێزاندارەو خاوەنی (5) منداڵە بە ناوەکانی ( هاژە - لاژە - ژیر - وێنە - گۆڤار). [1]