لەساڵی 1945 لەگوندی قلیجەی سەربەشارۆچکەی #شارەزوور# لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەر چاوی بەژیان هەڵهێناوە. پلەکانی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە #سلێمانی# تەواو کردوە. لەشۆڕشی ئەیلولدا لە ڕیزی قوتابیان و لاوان و دواتر لەو ڕەوتەی کە بەباڵی مەکتەبی سیاسی ناسرابوو چالاک بووە. دوای نسکۆی ئەیلول یەکێک بووە لەو پێشمەرگانەی بڕیاری دروست بوونەوەی شۆڕشیانداوە. بەشداری کارەساتی #هەکاری# کردوە و بەسەختی بریندار بووە. هەر لە و کارەساتەدا ڕەئوف بەگی برای شەهید دەبێت کە یەکێک بووە لە سەرکردەکانی شۆڕشی نوێ. لەچەندین شەڕ و داستانی قارەمانانەدا بەشداری کردوە. چەند جارێک بەسەختی بریندار بووە. لە #18-05-1985# بە دەستی خۆفرۆشان شەهید دەبێت. بنەماڵەی شەهید ڕۆستەم بە بنەماڵەی شەهیدان ناسراون ئەویش بەهۆی زۆری قوربانیەکانیان لەپێناوی ڕزگاری نیشتمانی، ئەمەش بەشێکە لە ناوی شەهیدانی ئەو بنەماڵەیە
ڕەئوف بەگ، تاهیر عەلی والی بەگ، ڕۆستەم مستەفا بەگ، عوسمان سەعیدوالی بەگ، مەحمود عەزیز بەگ، قادر حەمە ساڵح، باهیر ئەحمەد بەگ، کەمال سەلیم بەگ، ئەنوەر سەعید بەگ، عەزیز حەمە ساڵح، بەختیار سەعید بەگ، کامەران سەعید بەگ، عەلی حەمەساڵح، تاریق قادر حەمەساڵح، نامیق قادر حەمەساڵح، شەماڵ کەریم، شێرزاد مەحمود.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 9,023 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!