کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 520,995
ۋېنۍ 105,345
کتېبۍ PDF 19,616
فایلی پەیوەڼیدار 98,319
ڤیدیۆ 1,417
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی ک...
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەران...
کوردستان و تێشکانی ڕاپەڕینی ئازەربایجان
کوردیپێدیا، بېیەن بە کورڎەسانی گۆرە! چە گرڎ لێۋ و شېۋەزۋانېۋو کورڎەسانی ئەرشیڤەکەر و ھامکارېش ھەنۍ.
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کوردستان و تێشکانی ڕاپەڕینی ئازەربایجان
کوڵەباس

کوردستان و تێشکانی ڕاپەڕینی ئازەربایجان
کوڵەباس

وتەيەکي پێويست

ئەو نووسينەی لاپەڕەکانی داهاتوو کە لە فارسييەوە وەرگێڕدراوە، لە بەشي شەشەم و هەشتەمی پەڕتووکی (گژشتە چراغ ڕاە ايندە است)، واتە (رابردوو چرای ڕێگای داهاتووە) وە، وەرگيراوە. ئەم پەڕتووکە لەلايەن دەستەی (جامی) يەوە نووسراوە و ناوی هيچ کەسێکی بەسەرەوە نييە. بەڵام لەو پێشەکي و ووردە سەرنجانەدا کە لەلايەن (بيژن نيک بين)ە وە تۆمارکراون، هاتووە و دەبێژێ: (باسکاران و نووسەرانی ئەم لێکۆڵينەوەيە ناوونيشانيان ئاشکرا و زانراو نييە. تەنها لە پلاتفۆڕمێکدا کە لە کۆتايی چاپی يەکەمدا هاتووە و ڕوونکراوەتەوە کە (جامی) کورتکراوەی (جبهەی ازادی مردم ايران)ە). پەڕتووکی ناوبراو لە پێشەکييەک و دوانزە بەش پێکهاتووە کە بەسەريەکەوە هەمووی بلايتييە لە 736 لاپەڕەی گەورە. لە هاوينی ساڵی 1983 دا لەلايەن دەزگای چاپەمەنيی (نيلوفر) ەوە چاپکراوەتەوە. هەرچەندە ئەو لێکۆڵينەوەيە بێ کەموکوڕی و هەڵە و ناتەواوی نييە، بەڵام لەگەلأ ئەمەشدا بە لێکۆڵينەوەيەکی گرنگی مێژوويی _ ڕامياريی هاوچەرخی جيهان و ئێران و پێوەندييەکانی ئێران بە جيهانی دەرەوە و کاريگەرێتی و دەست تێکەڵکردنی ووڵاتە کەپيتاليست و ئيمپرياليستەکان، بەتايبەتی ئەوروپای ڕۆژئاوا و ئەمەريکا لە ڕووداوەکانی نێو ئێران دا، دادەنرێت.
نووسەران لە هەموو ئەو ڕاپەڕين و بزووتنەوە نيشتمانی و نەتەوەيی و چينايەتييانەی کە لەو چەند ساڵانەی ڕابردوودا بەرپا بوون، کۆڵيويانەتەوە و ئامانج و هۆيە گرنگ و سەرەکييەکانيان دەستنيشانکردوون. بێگومان بەپێی تێگەيشتن و تێخوێندنەوەی بەرژەوەنديی تايبەتيی خۆيان هەڵوێستيان بەرامبەر وەرگرتوون و ئەنجامگيرييان لێهەڵهێنجاندوون.
دەبێت ئەوە بڵێين کە ئێمە لێرەدا نامانەوێ سەرلەبەر و ناوەڕۆکی ئەو نووسراوە شەنوکەو بکەين و سەرنجەکانی خۆمانی لەسەر دەربڕين، چونکە لەراستيدا نە لێرەدا ئەو دەرفەتەمان هەيە و نە وەکوو پێويستيش سەرچاوە و بەڵگەنامەی دروست و تەواو لەبەردەستدان، هەر تەنها وەکوو بەڵگەنامەيەک و کورتە سەرچاوەيەک بە پێويستمانزانی ئەو باسەی کە لەسەر کوردە، وەربگێڕين بەو هيوايەی کەڵکبەخش بێت و جێگای ڕەزامەنديی هەمووان بێت. هەرچەندە پەڕتووکی ناوبراو وەک ووتمان يەکێکە لەو لێکۆڵينەوە گرنگ و پڕ زانيارييانەی کە زۆر پێويستە وەربگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی، بەڵام جێگای داخە کە ئەمڕۆ ئەنجامدانی ئەو کارە (لەباری مادييەوە) لەتوانای ئێمەدا نييە. لەم پێشەکييە کورتەدا بەپێويستی دەزانين ئەوە دەربڕين کە ئێمە پێمان چاکە و بەپێويستی دەزانين کە هەر نووسينێک لەسەر کورد و کوردستان لەلايەن بێگانەوە و بە زمانی بێگانە نووسراوە و دەنووسرێت، وەربگێڕدرێنە سەر زمانی کوردی. چونکە لە دوو ڕووەوە گرنگ و پێويستە: يەکەم _ بۆئەوەی هەمووان ئاگاداربين و بزانين بێگانە چۆن لێمان تێگەيشتوون و چيمان لەسەر دەبێژن و چۆن تێمان دەڕوانن، تا لە ڕێگای ڕاستييەکانيانەوە خۆمان باشتر بناسين. دووەم _ بۆئەوەی گەر نادروستی و چەوتييەکيش لەو نووسراوانەدا هەبێت (کە بە دڵنيياييەوە زۆريش هەن)، لەلايەن نووسەران و شارەزا و مێژوونووسە زانا و دڵسۆزەکانی خۆمانەوە ئاشکرا بکرێن و ڕاستييەکانيان تۆمار بکرێنەوە و هەڵە و چەوتييەکانيشيان بەدرۆ بخرێنەوە.
ئێمە بەم تێگەيشتن و مەبەستەوە ئەم نووسينەمان وەرگێڕاوە کە ئومێدەوارين بەکەڵک بێت و جێگای خۆی بگرێت. ئەگەر ناتەواوی و کەموکوڕييەکيش لە هەر ڕوويەکەوە هەبێت، ئەوا زۆر داوای لێبووردن دەکەبن.

بەختياری شەمەيی
bakhtiarshamaiy@aol.nl


کوردستان و تێشکانی ڕاپەڕينی ئازەربايجان

لەگەلأ تێشکانی ڕاپەڕينی ئازەربايجاندا، کوردستانيش دووچاری هەمان چارەنووس بووەوە. بەڵام سەرکردەکانی (هێزی کۆمەڵەی کوردستان) هەڵنەهاتن و لەسێدارە دران(1).تەنها هۆزێکی کورد کە ئامادە نەبوو خۆی بەدەستەوە بدات، هۆزی (بارزان) بوو. بارزانييەکان کە لە باکووری کەرکووک (ئێراق) دا نيشتەجێبوو بوون، لە ساڵی 1945 دا بەپێی بانگهێشتنی (قازی محەمەد) و بە سەرکردەيەتيی (مەلا مستەفای بارزانی) هاتنە نێو خاکی ئێرانەوە، کە نێزيکەی دووهەزار خێزان (دەهەزار کەس) ێک دەبوون. سێهەزار پياوی جەنگاوەريان تێدا بوو. بەهۆی شەڕوشۆرشەوە دژی دەوڵەتی ئێراق، هەندێ لە سەرکردەکانيان کە لەلايەن ئەو دەوڵەتەوە فەرمانی لەسێدارەدان بەسەرياندا درابوو، بانگهێشتنەکەی (قازی محەمەد) يان پەسەند کرد و هاتنە ئێرانەوە. سەرلەشکر (رەزم ئارا) سەرۆکی ئەو کاتەی سوپا، پاش هاتنەناوەوەی لەشکر بۆ نێو ئازەربايجان، ئەو ڕووداوانەی بەم شێوە تۆمار کردوون : (...(قازی محەمەد) خێزانە (بارزانييەکان)ی لە دەوروبەری (مەهاباد) لە (تيکاب) دا نيشتەجێ کردبوون.سوپا کە ئەمەی دەزانی، فەرمانی بە هێزێکی سەربازی دا کە لە (تيکاب) و (شاهين قەڵا) تێپەڕن و خۆيان بگەيەننە مياندوئاو. ئەک ڕووداوە بووە هۆی ئەوەی کە (بارزاني) يە شەڕکەرەکان هەست بەوە بکەن کە خێزانەکانيان لەبەر مەترسيی سوپادان و خۆيان دوورکەوتوونەتەوە لێيان.
بەناچاری داوای ئاشتييان کرد و لەتەک ئێمەدا کەوتنە گفتوگۆکردنەوە.
(مەلا مستەفا)، (وەکوو ميوانی سوپا) هات بۆ تاران و لەگەلأ چەند لێپرسراوێکی جۆراوجۆردا دەستی بە گفتووگۆ کرد.
دەوڵەت سێ ڕێگای چارەسەرکردنی بۆ پێشنياز کردن:
1- خۆتان بە ئێرانی بناسێنن و چەکەکانتان دابنێن. بەم شێوەيە دەوڵەت لە گوندی تايبەتيدا داتان دەنێت و خەرجيی شەش مانگتان بۆ مسۆگەر دەکات.
2- ئەگەر ناتانەوێت لە ئێراندا بمێننەوە، ئێمە لە ڕوانگەی ئەرکی ڕەوشتييەوە 111 کەس لە سەرکردە بارزانييەکان کە لە ئێراق فەرمانی خنکاندن دراوە بەسەرياندا، جێگا دەکەينەوە و ئەوانی ديکەش بۆ ئێراق دەنێرينەوە.
3- ئەگەر پێشنيازەکانی سەرەوە پەسەند نەکرا ن، دەبێت خاکی ئێران بەجێبهێڵن.
لەو سەروبەندەدا دەوڵەت ئاگاداريکردنەوە کە لە ڕۆژی يەکەمی مانگی فێبريوەريی 1946 دا هێزە سەربازييەکان بەرەو ئەو ناوچانە دەکەونە ڕێ کە لەژێر دەسەڵاتی کوردەکاندان.
(مەلا مستەفا) دوای ئاگادار بوون لە بيروڕای دەوڵەتی ناوەندی، بۆ بردنەوەی هەوالأ و گفتوگۆکردن لەگەلأ سەرکردە (بارزانی) يەکانی ديکەدا بەرەو کوردستان کەوتەوە ڕێ. پاش چەند ڕۆژێک ئاگاداريان کردينەوە کە دەيانەوێت بۆ ئێراق بگەڕێنەوە.
يەکەم ڕۆژی مانگی فێبريوەری سوپا دەستی بە جمان کرد و دەستی بەسەر ناوچەکاندا گرتەوە. بەڵام لەپڕ ئێمە هەستمان بەوە کرد کە ئەوان ڕووەو ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئازەربايجان بۆپێشەوە دەڕۆن و مەبەستيان ئەوەيە کە لەگەلأ هۆزی (شکاک) دا پێوەندی ببەستن. بەهۆی ئەمەوە لە 3 ی مانگی مارت دا لە ناوچەی وورمێ ڕووبوڕووی هێزی (بارزانی) يەکان بووينەوە و شەڕ و لێکدان لە هەموو بەرەکانی جەنگدا ڕوويدا.
بارزانييەکان لە هەموو ڕوويەکەوە خەڵکی تێکۆشەرن. سروشتی تايبەتيی جەنگاوەرێتييان بەم شێوەيەيە:
1- لە کەڵک وەرگرتندا لە زەوی بۆ بەرگري لەخۆکردن، جۆرە وەستا و شارەزايەکن کە لە وێنەيان نييە.
2- لە تەقەمەنی بەکارهێناندا گەلێ دەست دەگێڕنەوە و ووردەکارن، هەتا ئێستا نەبينراوە کە (بارزانی) يەک لەماوەی پێنسەد مەترييەکدا گوللەباران بکات، هەموويان بە گشتی زۆر لەبەرترەوە گوللەباران دەکەن.
3- گەلێ زوو پەی بە خاڵە لاوازەکانی دوژمن دەبەن کە بەڕاستی ئەم سروشتەيان فرە سەرسوڕهێنەرە.
4- کەسانێکی گورجوگۆڵن و دەشت و کێو زوو بەخێرايی دەبڕن بێئەوەی هەست بە ماندووێتی بکەن.).
(رەزم ئارا) چەک و ئامڕازە جەنگييەکانيانی بەم شێوەيە دەستنيشانکردووە:
(ئەوان، هەفت تۆپ و سەد ڕەشاشی سووک و گران و چەکی ديکەی زۆری جۆراوجۆريان هەبوو، ئيدی جگە لەوانەش گەلێ دەزگای بێتەليان هەبوو کە بەهۆيانەوە ئاخاوتنەکانی ئێمەيان پێوەردەگرتن. هەروەها خاوەنی چرای يەکدی هۆشيارکردنەوەش بوون. بەکورتييەکەی ڕێکخستنێکی سەربازيی تەواويان هەبوو.(2).).
(سوپا (بارزانييەکان) ی کە لە ڕۆژئاوای ئازەربايجانەوە بەرەو باکوور دەڕۆيشتن، گەمارۆ دا. بەڵام (بارزانييەکان) بە شاڵاوی ڕووبوڕووی توندوتيژ هێڵی ڕۆژئاوای گەمارۆکەی سوپايان تێکشکاند و جەنگاوەرەکان خۆيان گەياندە (بازرگان) ی کەناری ئاراراتەوەز(3).).
بەم شێوەيە (بارزانييەکان) بە درێژايی سنوری تورکيا و ئێران لە ئازەربايجانەوە کوتايان و لەڕێگای بازرگان و ئاراراتەوە چوونە نێو خاکی سۆڤێتەوە. بارزانييەکان لە هەموو ماوەی مانەوەی خۆياندا بەشێوەی بە کۆمەڵی لە خاکی سۆڤێتدا ژيانيان بەسەر برد و پاش چەند ساڵێک گەڕانەوە بۆ ئێراق. بەڵام ئازەربايجانييە پەنادراوەکان تا ساڵی 1948، بەشێوەی دەستە و کۆمەڵی لە ناوچەکانی: (تەفليس) – (خداد) – (خاچماز) – (گنجە) و دەوروبەری باکۆ لەژێر دەستبەسەريدا بوون. هەروەها مەڵبەندی ڕاميارييان لە شارۆچکەی (مردکان) بوو کە کوێستانێکە سەر بە باکۆيە.
لەو ساڵەدا (پيشەوەری) دوای مشتومڕێکی زۆر توندوتيژ لەگەلأ (مير جەعفەر باقڕۆف) دا، داوای لێکرد کە تەنێ تفەنگەکانی ئازەربايجانييە پەنادراوەکان بداتەوە پێيان تا بۆ نيشتمانيان بگەرَێنەوە.
بەداخەوە پاش ئەو ڕووداوە (پيشەوەری) بەشێوەيەکی گوماناوی کۆچی دوايی کرد و هەموو پەنادراوەکانيش دووچاری تۆڵە لێسەندنەوەيەکی ناجوامێرانە بوون. لێکيان جياکردنەوە و هەندێکيانيان لە کۆمەڵە دەرکردن و سووکايەتيشيان پێکردن و بە لاوازی هێشتياننەوە. ئيدی زۆربەيان هەر لە ئارەزووی گەڕانەوەدا بۆ نيشتمان، دواهەمين ڕۆژان و ساتەکانی تەمەنی پڕ لە خەم و خەفەتيان بەسەر دەبەن.
1- ڕۆژی 21-03-1947 (محەمەد سەيفی قازی) و (سەدری قازی) لە مەهاباد لەسێدارە دران.
2- لە کفتوگۆکانی سەرلەشکر (رەزم ئارا) سەرۆکی فەرمانگەی سوپا لەتەک ڕۆژنامەنووسەکاندا، ڕۆژنامەی (ارس بەجای ايران ما) ژمارە 77، 26.1.2.
3- لە هەواڵنێری تايبەتيی ئاژانسی (اشوشيتد پريس)، (ايران ما) ژمارە 754،
رۆژمێژووی 26.3.28.
تێبينی: لەم باسەدا پێويستە هەمووان ئاگاداری ئەوە بين کە ژمارەی ڕۆژ و مانگ و ساڵەکان هەموويان بەپێی ڕۆژمێژووی (شمسی– خۆری) نووسرا بوون، لەبەرئەوە بە پێويستمانزانی کە ڕۆژمێژووی زايينی لەبرييان بنووسين. هەروەها ژمارەی پەراوێزەکان لە چاپە فارسييەکەدا بەم جۆرەن: پەراوێزی ژمارە (1)ی ئەم وەرگێڕانە لەبری پەراوێزی ژمارە (3) ی لاپەڕە 475 ی پەڕتووکەکەيە. پەراوێزی (2)لەبری پەراوێزی (1)یلاپەڕە476 و پەراوێزی (3) لەبری پەراوێزی(1)یلاپەڕە477–ە.
ئەم بەشە لە پەڕتووکەکەدا لە لاپەڕەکانی 475 تا 477 ی بەشی هەشتەمدايە.
ئەمەی خوارەوە ناونيشانی تەواوی چاپە فارسييەکەيە :
گژشتە چراغ ڕاە ايندە است
پژوهش گروهی (جامی)
ويراستار : بيژن نيک بين
چاپ دوم و تابستان 1362
انتشارات نيلوفر


(هێزی دێمۆکراتيی کوردستان)، (کۆمەڵە) و خۆفەرمانڕەوايی کوردستان

(هێزی دێمۆکراتی کوردستان) کە ماوەيەک دوای (هێزی دێمۆکراتی ئازەربايجان) پێکهات، دەوروبەری مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1945 يەکەم کۆنگرەی خۆی لە شاری مەهاباد گرت. لەبەرئەوەی لێکچوونێکی زۆر لەنێوان خواست و ئامانجەکانی (هێزی دێمۆکراتی ئازەربايجان) و (هێزی دێمۆکراتی کوردستان) دا هەيە، ئێمە لە ڕوونکردنەوەی خواستەکانی ئەم هێزەدا تەنها ئەو گفتوگۆيانە دەستنيشان دەکەين کە (محەمەد هورمز) لەگەلأ (قازی محەمەد) دا ئەنجامی داوە.
(پ- ئامانجی (هێزی دێمۆکراتی کوردستان) چييە و ئايا ئێوەش هەر وەکوو (هێزی دێمۆکراتی ئازەربايجان) داوای خۆفەرمانڕوايی نێوخۆيی دەکەن يان نا؟
و- چوار ساڵە کە خۆفەرمانڕەوايی لێرە جێبەجێ دەکرێت و ئەم کارە، ئێمە زۆر لەمێژە ئەنجاممان داوە. ئامانجی ئێمە هەمان شتە کە لە بەياننامەی (حيزبی دێمۆکراتی کوردستان) دا ڕاگەيەندراوە و من دانەيەکی بە بەڕێزتان دەدەم. هەر وەکوو خۆتان ئاگادارن مەبەستی ئێمە بريتييە لەمانە:
1- ميللەتی کورد لە چوارچێوەی ئێراندا لە بەڕێوەبردنی کاروباری ناوچەيی، خۆفەرمانڕەوا و ئازاد بێت و لەنێو سنوری دەوڵەتی ئێراندا خۆفەرمانڕوايی ميلليی کورد بەدەست بهێنێت.
2- بە زمانی خۆی بتوانێت بخوێنێت و کاروباری فەرمانگەکان بە هەمان زمان بەڕێوە ببرێت. 3- ئەنجوومەنی فەرمانڕەوايی کوردستان بەپێی ياسای بنچينەيی، دەستبەجێ هەڵببژێردرێت لە هەموو کاروبارە کومەڵايەتی و دەوڵەتيەکاندا سەرپەرشتيی بکات.
4- فەرمانبەرانی دەوڵەت دەبێت بێ چەندوچوون خەڵکی ناوچەکە بن.
5- بەهۆی ياسايەکی گشتييەوە لەنێوان وەرزێر و دەرەبەگدا ڕێککەوتن بەجێبهێنرێت و داهاتووی هەردوو لايان مسۆگەر بکرێت.
6- (حيزبی دێمۆکراتی کوردستان) بەتايبەتی تێدەکۆشێت کە لەنێوان جەماوەری ئازەربايجان و نەتەوەکانی ديکە کە لە ئازەربايجاندا دەژين (ئاسووری و ئەرمەنی و ئەوانی دی) لە خەباتياندا يەکێتی و برايەتيی تەواو جێگير بکات.
7- (حيزبی دێمۆکراتی کوردستان) بەهۆی کەڵکوەرگرتنەوە لە سەرچاوە سروشتييە زۆروزەبەندەکانی کوردستان و پێشخستنی کاروباری کشتوکێڵی و بازرگانی و پەرەسەندنی کاروباری فەرهەنگييەوە لەپێناوی خۆشبژێوی و مسۆگەری و سەروەريی نيشتمانی خۆی خەبات دەکات. پ- (هێزی دێمۆکرات) بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی خۆی چۆن ئەنجام دەدات و خۆفەرمانڕوايی کە دەفەرموون چوار ساڵە جێبەجێکراوە بە چ شێوەيەک بووە؟.
و- کاتێک کە ويستمان خۆفەرمانڕەوايی لە کوردستاندا جێبەجێ بکەين، هەڵبژاردنمان ئەنجام دا، لە ناوچەکانی کوردستانەوە نوێنەرەکان هاتنە مەهاباد. نوێنەرانی ناوبراو ليژنەيەکيان بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی کوردستان و پێکهێنانی پێوەنديی بە دەوڵەتی ناوەندييەوە هەڵبژارد کە ئەم ليژنەيە بەناوی (ليژنەر سەرکردايەتيی ميللی) يەوە ناودەبرێت. لەڕاستيدا ئەم ليژنەيە سەرکردايەتييەکەی لەو ڕووەوەيە کە کاروبارەکانی کوردستان بەڕێوە دەبات.
پ- فەرمووتان ئێوە خۆفەرمانڕوايی کوردستان دەخوازن، لەم ڕووەوە ناردنی نوێنەر بۆ ئەنجوومەنی شووڕای ئازەربايجان بە چ مەبەستێک بووە؟.
و- لەبەرئەوەی کە ئامانج و مەبەستی (هێزی دێمۆکراتی ئازەربايجان) لەگەلأ (هێزی دێمۆکراتی کوردستان) لێکنێزيکن و هەر وەکوو يەک وان، لەم خەباتەدا يەکێتييەک هەيە لەنێوان ئەم دوو هێزەدا. ناردنی نوێنەر بۆ ئەنجوومەنی ميلليی ئازەربايجان تەنها بۆ ئەوەيە کە هاوکاريی پتر بکەين، ئەگەرنا مەبەستی ئەم کارە پێکەوە گرێدانی ئەم دوو بەشە نييە لەتەک يەکديدا.
پ- ئەگەر يەکێتييەکی تەواو لەنێوان (هێزی دێمۆکراتی ئازەربايجان) و (هێزی دێمۆکراتی کوردستان) دا نەبێت، ئەی کەواتە چۆن (هێزی ئازەربايجان) ليژنەيەکی وەزيرێتييان پێک هێناوە، بەڵام ئێوە کارێکی لەم بابەتەتان ئەنجام نەداوە؟
و- ليژنەی ميلليی کوردستان لەڕاستيدا هەر هەمان ليژنەی وەزيرانی ئازەربايجانە 1).
داخوازييەکانی (هێزی دێمۆکراتی کوردستان) لەلايەن کوردەکانی ئێراق و تورکياشەوە پشتيوانيی لێکراوە. ئەوە بوو کە لە مانگی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵدا (مەلا مستەفای بارزانی) لەگەلأ نێزيکەی سێهەزار پياوی جەنگاوەردا لە ئێراقەوە هاتە ئێران و چوونە نێو (هێزی دێمۆکراتی کوردستان) ەوە.
ڕۆژی 15 ی ديسامبەری ساڵی 1945 (قازی محەمەد) لە کۆبوونەوە و خۆپيشاندانێکی فراواندا دامەزراندنی (کۆماری کوردستان) ی بە ڕەسمی ڕاگەياند و ڕۆژی 22 ی ژەنيوەری ساڵی 1946 ئەنجوومەنی ميلليی کوردستان دروستکرا و (قازی محەمەد) بە سەرۆکی کۆماری ميللي هەڵبژێردرا. هەروەها (حسێن سەيفی قازی) بە وەزيری جەنگ هەڵبژێردرا و (مەلا مستەفای بارزانی) و (عەموخانی شکاک) و هەندێ کەسی ديکە لە سەرۆک هۆزەکانی کورد گەيشتنە پلەوپايەی ژەنەڕاڵی و بوونە سەرکردايەتيی هێزە چەگدارەکانی کوردستان.
پێکهێنانی کۆماری ميلليی کوردستانيش وەکوو کۆماری ميلليی ئازەربايجان دوابەدوای يەکدی بينينی (قازی محەمەد) و (مير جەعفەر باقرۆف) لە باکۆ و بە يارمەتيی و پشتيوانيی مادی و مانايی دەوڵەتی سۆڤێت ئەنجام درا.

1- (مردم)، ژمارەی تايبەتی، ژمارە 7، ڕێکەوتی 11.10.24، لە (شهباز)ەوە وەرگيراوە.
2- ووشەی (خۆفەرمانڕەويی) لەبری (خودموختاری) بەکار هێنراوە.(و).
تێبينی: ئەم ووتارە لە بەشی شەشەمدايە و لە لاپەڕەی، 338-339، ەوە وەرگێڕدراوە.(و).
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 10,605 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: ھۊرگېڵنیا
کتېب - کوڵەباس: ۋەڵینە، تارېخ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 76%
76%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 21-01-2013 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:29-01-2016 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 10,605 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
تەختو بەڵقیسۍ و تەختە قەرەچی و تەختۆ چېڕا
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
تاویایۆ پەی مەنەیۆ
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
دژو گۊشەگیری، کۊشایی مېیاڼەتەوەیی پەنەوازا
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
هۊرچنیەی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
قەڵاڕۊچن (1)

تازەکی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
03-12-2022
ئاکۆ مارانی
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
14-12-2023
ئەسعەد ڕەشید
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
18-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 520,995
ۋېنۍ 105,345
کتېبۍ PDF 19,616
فایلی پەیوەڼیدار 98,319
ڤیدیۆ 1,417
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
تەختو بەڵقیسۍ و تەختە قەرەچی و تەختۆ چېڕا
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
تاویایۆ پەی مەنەیۆ
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
دژو گۊشەگیری، کۊشایی مېیاڼەتەوەیی پەنەوازا
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
هۊرچنیەی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
قەڵاڕۊچن (1)
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 1.265 چرکە(چرکۍ)!