گوندی شێخان سەر بە قەزای سۆرانە کە دەکەوێتە سەر ڕێگای سیدەکان، ئەم گوندە بە نزیکەیی 9 بۆ 10 کیلۆمەتر لە قەزاکەوە دوورە.
زیاتر لە 100 ماڵ لەم گوندەدا دەژین، خەڵکی شێخان خەریکی کشتوکاڵین و داهاتیان لەسەر چاندن و بەرهەمهێنانی تەماتە و خەیارە.
گوندی شێخان هاوینە هەواری حەسەن بەگ لەخۆدەگرێت، و مێژووی ئەم گوندە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 200 ساڵ بەر لە ئێستا.
وێنە: مەسیح سدیق