ناوی تەواو: ڕەفعەت عەبدوڵڵا پیرداود
ناسراو بە: ڕێباز
تەمەن: 1952
شوێنی لەدایک بوون: #هەولێر#
عەشیرەت: سیان
باری خێزان: خێزاندار
شەهید ڕێباز دوو کوڕی بۆ کوردستان جێ دەهێلێ بەناوەکانی (محەمەد و ڕێباز)
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# 1965 نازناوی (ڕەنجاو) =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/116694/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=ڕەفعەت عەبدوڵڵا پیرداود (شەهید ڕێباز) =KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/116694/0006.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی 1969 زیندانی کراوە بەهۆی کاری سیاسییەوە.
لە ساڵی 1970 لە دوای بەیانی 11ی ئازار چالاکانە بەشداری کاریگەریی هەبوە لە کاری ڕێکخستن وخەباتی خوێندکاری و جەماوەری.
لە ساڵی 1972 ئامادەیی کشت وکاڵی هەولێری تەواوکردووە.
لە ساڵی 1972 پەیوەندی دەکات بە شۆڕشی ئەیلول لە دەزگا جیاجیامانی شۆڕش کاری کردووە تا نسکۆی ساڵی 1975..
لە ساڵی 1975 بووەتە فەرمانبەر لەبەڕێوەبەرایەتی هەولێر..
لە ساڵی 1975 پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان
لە 5 11 1977 لەلایەن ڕژیمەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت.
لە 16 5 1977 لە شۆڕشی نوێ ی گەلەکەمان بووەتە پێشمەرگە یەکەم گوند چەمرگە بوو کە پێشمەرگە پێشوازیان لێ کردووە ئەم ڕۆژە شەهید ڕێباز لە ڕێگای سیامندی برای بە ئوتۆمبێلێکی جێب کەخاوەنەکەی (خلیل عەدۆ) بوو دایکی شەهید ڕێباز و پلکی لعلی وحاجی سافیە هاوسەفەری شەهید ڕێبازبوون.. هەمان ڕۆژیش شەهیدی سەرکردە شاخەوان عباس پەیوەندی کرد بە هێزی پێشمەرگەوە..
شەهید (ڕێباز) لە ژیانی پێشمەرگایەتی (فەرماندەی کەرت و فەرماندەی تیپی تیپەکانی (86ی دەشتی هەولێر و 87ی قەرەچوغ بە لێهاتووی بڕیوە..
شەهید بەشداری و سەرکردایەتی دەیان چالاکی و داستانی کردووە.
لە ساڵی 1988 لە دوای ئەنفاڵ بۆماوەی (14) مانگ سەرکردایەتی ڕەتلی پارتیزانەکانی کردووە.
لە ساڵی 1990 لەسەرداوای (مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان) گەڕاوەتەوە سەرکردایەتی بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئەوروپا لەسەر کێشەی کورد..
لە ساڵی 1991پێش چەند ڕۆژێک بەرلە ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە ناو هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
لە ڕاپەڕین دا بەشداری کاریگەرو بەرچاوی هەبوە لە ڕزگارکردنی زۆربەی شار و شارۆچکەکانی سەربەپارێزگای #سلێمانی# و هەولێر و دەوروبەر. هەروەها لە ڕزگارکردنی شاری #کەرکووک# بەتایبەتیی ڕەباییەکانی دۆمەلان.
لە دوای ڕاپەڕین لەبەرەی کوردستانی لێپرسراوی سەربازی بووە بۆ چەسپاندنی یاسا و خزمەت کردنی هاووڵاتییان..
لە ساڵی 1993 جێگری قیادەی مەنتیقەی #دهۆک# بووە لە #وەزارەتی پێشمەرگە#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
(شەهید ڕێباز) خاوەنی پەڕتووکەکانی #قەندیل# بەغدا ی هەژاند 3بەش نرکەی کوردستان 2 بەش..
لە ڕێکەوتی 7 5 1994 لە شەری نەگریسی ناوخۆ دوای کاروانێکی پر سەروەری بەبرینداری دەگێرێ پاشان بەدیلی شەهید دەکرێ.
لە ڕێکەوتی 14-11-1994 تەرمی پیرۆزی لە کەرنەڤالی جەماوەری و شایستەدا گەینراوە گۆرستانی گردە ڕەشە لە شاری هەولێر بەخاک سێردرا.
لەلایەن هەڤاڵ مام جلال مەدالیای پارتی زانی بۆ شەهید ڕێباز بە خشرا بە خانەوادەکەی.