ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی
ژمارە : 7
ڕۆژ : 30-03-2015
ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی
لەبارەی: بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاست لەبارەی شەهیدێکی نەمر و قارەمانی هێزەکانی پێشمەرگە
بەهۆکاری ناتێگەیشتن و هەڵە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەبارەی لیستی ناوی شەهیدە نەمرەکانی بەرگری لە کوردستان کە لە هەواڵەکەدا ناوی شەهیدێکی نەمر و قارەمان بەناوی تیرۆرست هاتووە کە لێرەدا وێڕای ناردنی هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاک و پیرۆزی شەهیدی نەمر، کورتەیەک لە ژیاننامەی شەهیدی نەمر (عمید /حذیفی سعید محمد علی بەرواری) دەخەینەڕوو کە زۆر بەداخەوە ناوی ئەم شەهیدە قارەمانە بەهەڵە و بە ناتێگەیشتن لەهەواڵەکەدا هاتووە:
شەهیدی نەمر (حذیفی) لە ساڵی (1967) لەدایک بووە ولەساڵی (1984) وە بۆتە پێشمەرگە لە لقی (1)ی دهۆک و لەهەمان ساڵ بۆتە فەرماندەی دەستە لەناوچەی ئامێدی و لە ساڵی (1988) و دوای کردەوە بەدناوەکانی ئەنفال ئاوارەی (تورکیا) بووە و لەساڵی (1991) بەشداری ڕاپەڕینی مەزنی گەلی کوردستانی کردووە و لە ساڵی (1994) بۆتە فەرماندەی سریە لە لیوای تایبەتی (2) و لە ساڵی (1996) بۆ فەرماندەیی دهۆک گوازراوەتەوە و لەساڵی (2003) گوازراوەتەوە بۆ فەرماندەیی (سەفین) و پلەی پێشمەرگەیی بۆتە (عەقید) و لە ساڵی (2013) بۆتە لێپرسراوی هەواڵگری فەرماندەیی سپیلک و لەپاشاندا لێپرسراوی ئۆپەراسیۆنی هەمان فەرماندەیی، و لە ڕۆژی (2014/11/18) و لە شەڕێکی قارەمانانەی دەستە و یەخە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش ئەم پێشمەرگە دێرین و کۆڵنەدەر و قارمانە گیانی پاک و پیرۆزی بەخشییە پرۆسەی بەرگری و پاراستنی هەرێمی کوردستان لەشەڕی دژی گروپی داعشی تیرۆریست، هەزاران سڵاو لە گیانی پاک و پیرۆزی ئەم شەهیدە نەمرە و گشت شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەرفرازی و بەرگری کوردستان و لێرەدا جارێکی تر داواکارین لە گشت برایانمان لە هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان و هۆکارەکانی ڕاگەیاندن کە بەر لە بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێک هەڵوێستەیەک بکەن و کەمێک چاوەڕێ بکەن و پرسیار لەسەرچاوە فەرمییەکان بکەن لەبارەی ڕاست و دروستی هەواڵەکان بۆ ئەوەی گوناهێکی گەورە نەکرێت لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست وەکو ئەم هەواڵە کە بۆتە مایەی گوناهێکی گەورە بۆ مافی ئەم شەهیدە نەمرە و کەسوکار و بنەماڵەکەی.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 6,688 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!