#فەرشید شەریفی#
تارمایێ بۆگەنێ (بە واتای تارماییە بۆگەنەکان) کە کۆچیرۆکە و 9 چیرۆکی کورتی لەخۆ گرتووە و ساڵی 2012 لە شاری سنە و لەسەر ئەرکی نووسەر چاپ کراوە. ئەم کتێبە یەکەم کتێبی چاپکراوی چیرۆکە بە دیالێکتی هەورامی و، ئەدەبی هەورامی تا پێش چاپکرانی ئەم کتێبە، کتێبی چیرۆکی چاپکراوی نەبووە.